به‌نووسراوى فه‌رمى.. ئاماده‌بوونى فه‌رمانبه‌ران له‌ ده‌وام ده‌كرێته‌ په‌نجه‌ مۆر

به‌نووسراوى فه‌رمى.. ئاماده‌بوونى فه‌رمانبه‌ران له‌ ده‌وام ده‌كرێته‌ په‌نجه‌ مۆر
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتیى شاره‌وانییه‌كانى سلێمانى ئاشكراى كرد، كه‌ له‌مه‌ودا ده‌بێت سیستمى ئاماده‌بوونى فه‌رمانبه‌ران له‌ ده‌وام له‌ جیاتى واژۆكردن، بكرێته‌ په‌نجه‌ مۆر.

له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتیى شاره‌وانییه‌كانى سلێمانى كه‌ به‌ ژماره‌ (6131) له‌ ڕێكه‌وتى (4 / 7 / 2017 ) ده‌رچووه‌و ئاراسته‌ى گشت شاره‌وانییه‌كانى سنوورى پارێزگاى سلێمانى كراوه‌ و وێنه‌یه‌كى ده‌ست كه‌وتووه‌، هاتووه‌ :" ئاگادارتان ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ له‌مه‌ودوا ئاماده‌بوونی فه‌رمانبه‌رانتان ڕۆژانه‌ به‌ ئامێری (په‌نجه‌مۆر) تۆمار بكرێت".

به‌پێى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، هه‌ر شاره‌وانییه‌ك ئامێری په‌نجه‌مۆری نییه‌، ده‌توانێت داواكاری پێشكه‌ش بكات، به‌مه‌به‌ستی دابینكردن و كڕینی بۆیان، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ سه‌رۆكى شاره‌وانی و لێپرسراوی كارگێرى شاره‌وانى به‌رپرسیار ده‌بن.
bas news-
Top