وەزارەتی ئەوقاف بەڕێوەبەرایەتییەکی نوێ دادەمەزرێنیت

وەزارەتی ئەوقاف بەڕێوەبەرایەتییەکی نوێ دادەمەزرێنیت



گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی، ڕای دەگەیەنێت کە وەزارەتی ئەوقاف، بەڕێوەبەرایەتیی پێکھاتە ئایینییەکانی لە دیوانی وەزارەت دامەزراند.



نەبەز ئیسماعیل، گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی ڕاگەیاند: "بە پشتبەستن بە بڕیاری ژمارە (5)ی پەڕلەمانی کوردستان و بە فەرمانێکی وەزاری، بڕیاری کردنەوەی بەڕێوەبەرایەتیی پێکھاتە ئایینییەکانمان دەرکرد، ھەروەھا لە ڕۆژی 9/7/2017وە بەڕێوەبەرایەتییەکە دەست بەکار بووە و (ئەمیر عوسمان) وەک بەڕێوەبەر دانراوە".



گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف، ئەوەشی روون کردەوە: "ئامانج لە کردنەوەی ئەو بەڕێوەبەرایەتییە بۆ زیاتر قوڵکردنەوەی گیانی لێبووردەی و پێکەوەژیانە لە ھەرێمی کوردستاندا، ھەروەھا بۆ سەرجەم ئایینە فەرمییەکان نوێنەری خۆیان لە بەڕێوەبەرایەتییەکە دەبێت و دەتوانن مومارەسەی ئایینی خۆیان بکەن".



لە ھەرێمی کوردستاندا ھەشت پێکھاتەی ئابینی ھەیە، کە بریتین لە: ئیسلام، جوو، مەسیحی، ئێزیدی، کاکەیی، سابیئە مەندائی، زەردەشتی و بەھائی، بەڵام تەنیا 7 ئایینییان مۆڵەتی فەرمییان لە پەرلەمان و حکوومەتی ھەرێمی کوردستان وەرگرتووە، تا ئێستا ئایینی کاکەیی، بەفەرمی مۆڵەتی نییە.

bas news-
Top