ڕێنمایى بۆ هه‌ڵواسینى ریكلامى سه‌رشه‌قامه‌كان ده‌رده‌چێت
ڕێنمایى بۆ هه‌ڵواسینى ریكلامى سه‌رشه‌قامه‌كان ده‌رده‌چێت و هه‌ڵمه‌تێكیش بۆ لادانى ریكلامه نایاساییه‌كان به‌ڕێوه ده‌چێت.
ئازا كه‌ریم، لێپرسراوى ڕاگه‌یاندنى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى شاره‌وانییه‌كانى ڕاپه‌ڕین ڕاگه‌یاند :" دواى ئه‌وه‌ى هه‌ستمان كرد كه شه‌قام و ستوونه‌كانى كاره‌با له شار و شارۆچكه‌كانى سنووره‌كه‌مان به‌هۆى هه‌ڵواسینى ریكلامى كۆمپانیا و كارگه و كلینكه پزیشكیه‌كانه‌وه سیمایه‌كى ناڕێكى دروستكردووه، بڕیارى لادانى ئه‌و ڕیكلامانه‌مان دا".
گوتیشى :" به پێى بڕیاره‌كه، ته‌واوى ئه‌و ریكلامانه لاده‌درێن و ڕێنمایش ده‌رده‌كرێت به‌وه‌ى كه هه‌ر كه‌س بیه‌وێت ریكلام بكات و هه‌ڵیبواسێت، ده‌بێت سه‌ردانى شاره‌وانییه‌كان بكات بۆ ئه‌وه‌ى ببیندرێت و ڕێگه‌ى پێبدرێت و شوێنى هه‌ڵواسینى ڕیكلامه‌كه‌ى بۆ ده‌ست نیشان بكرێت، به پێچه‌وانه‌وه ڕێگه‌ى پێ‌نادرێت و سزاش ده‌درێت، هه‌رچه‌نده تا ئێستا جۆر و بڕى سزاكه دیار نه‌كراوه".
لێپرسراوى ڕاگه‌یاندنى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى شاره‌وانیه‌كانى ڕاپه‌ڕین، ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا، كه له ئێستادا وه‌ك هه‌نگاوى یه‌كه‌م ده‌ستیان كردووه به لادانى ئه‌و ریكلامانه و تا لادانى هه‌موویان له‌كاره‌كه به‌رده‌وام ده‌بن.
bas news-
