هۆتێل ئه‌ربیل ئه‌رجان ئێواره‌خوانێك بۆ ژماره‌یه‌ك له رۆژنامه‌نووس و راگه‌یاندنكار ساز ده‌كات
هه‌ر به‌و بۆنه‌یه‌وه ئێواره‌خوانێكیان له هۆتێل ئه‌ربیل رۆتانا بۆ رۆژنامه‌نووس و راگه‌یاندنكاره‌كان سازكرد.
له لێدوانێكیدا به‌وبۆنه‌یه‌وه فیراس عه‌له‌می، به‌ڕێوه‌به‌ری هۆتێل ئه‌ربیل ئه‌رجان رایگه‌یاند: "بانگهێشتكردنی ئه‌و راگه‌یاندنكار و رۆژنامه‌نووسانه به‌مه‌به‌ستى ئاشناكردنی ده‌زگاكانى راگه‌یاندنه به به‌شه جیاجیاكانی هۆتێله‌كه و دروستكردنی په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێزه له‌گه‌ڵ راگه‌یاندنه‌كاندا".
عه‌له‌می ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه هۆتێل ئه‌ربیل ئه‌رجان له رۆتانا یه‌كێكه له‌نوێترین وه‌به‌رهێنانه‌كان له كه‌رتی هۆتێلدا له هه‌رێمی كوردستان، كه له 168 شوقه‌ی هۆتێلیی فراوان و راخراو پێكهاتووه، ئه‌و سیسته‌مه‌ی كه تێیدا به‌كارهێندراوه ئه‌پارتمانییه، براندى ئه‌ربیل ئه‌رجان یه‌كێكه له زنجیره هۆتێله‌كانى رۆتانا و له 30 نیسانی ئه‌مساڵدا كرایه‌وه، واته نزیكه‌ی سێ مانگه كراوه‌ته‌وه".
عه‌له‌می ئه‌وه‌شی راگه‌یاند: "هۆتێله‌كه به‌وپه‌ڕی توانا و ئاماده‌كارییه‌وه پێشوازی له میوانه‌كانى ده‌كات و به جۆرێكه كه خه‌ڵك ده‌توانێ بۆ ماوه‌یه‌كی دوور و درێژ تێیدا نیشته‌جێ بێت، هه‌ر شوقه‌یه‌ك چێشتخانه‌یه‌كی تێدایه و پێداویستییه سه‌ره‌كییه‌كانی كه میوانه‌كه پێویستییه‌تى له چێشتخانه‌كه‌دا هه‌یه".
عه‌له‌می گووتى: "ئه‌و سه‌قامگیرییه ئه‌منی و ژینگه‌ییه‌ی كه له هه‌رێمی كوردستاندا هه‌یه وایكردووه وه‌به‌رهێنه‌ران روو له‌و هه‌رێمه بكه‌ن و وه‌به‌رهێنانى تێدا بكه‌ن، بۆ نموونه هه‌ر ئه‌وه بوو وایكرد كه كۆمپانیای رۆتانا و مالیا گرووپ بڕیاریاندا وه‌به‌رهێنان له هۆتێلێكدا بكه‌ن له هه‌ولێر و له ساڵی 2011 هۆتێل ئه‌ربیل رۆتانایان كرده‌وه كه پێنج ئه‌ستێره‌یییه و 200 ژوورى تێدایه، ئێستاش هۆتێلی دووه‌میان كرده‌وه كه ئه‌ویش هۆتێل ئه‌ربیل ئه‌رجانه".
وه‌ك پابه‌ندبوونێك به پشتیوانیكردن له كه‌رتی گه‌شتیاریی گه‌شه‌سه‌ندوو له هه‌رێمی كوردستان به گشتى و هه‌ولێرى پایه‌ته‌خت به تایبه‌تی و پێشخستنی گه‌نجانی كورد له كه‌رتی میوانداری، رۆتانا یه‌كێك له كۆمپانیا پێشه‌نگه‌كان له بواری به‌ڕێوه‌بردنی هۆتێله‌كان له ناوچه‌كه و سه‌رانسه‌ری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌فریقا و توركیا، ڕۆژی 30/4/2017 یه‌كه‌م هۆتێلی له‌ژێر هێمای بازرگانیی "ئه‌ربیل ئه‌رجان" له هه‌ولێر كرده‌وه.
خةليل بلةيي
