كەركووك.. ژمارەیەك داواكراو و گومانلێكراو دەستگیر كران

 كەركووك.. ژمارەیەك داواكراو و گومانلێكراو دەستگیر كران
بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزا و ناحییەكانی كەركووك، ڕای دەگەیەنێت كە لە چالاكییەكدا لە ناوچەی پیشەسازیی كەركووك، توانرا ژمارەیەك داواكراو و گومانلێكراو دەستگیر بكەن.

عەمید سەرحەد قادر، بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزا و ناحییەكانی كەركووك، ڕایگەیاند" ئەمڕۆ سێشەممە 11/7/2017، لە چالاكییەكی هێزەكانی پۆلیسی قەزا و ناحییەكانی كەركووك و هێزەكانی ئاسایشی كەركووكدا توانرا لە ناوچەی پیشەسازیی كەركووك، 4 تیرۆریستی داواكراو دەستگیر بكەن كە بەپێی ماددەی 4ی تیرۆر لە یاسای سزادانی عێراقی داوا كراون".

بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزا و ناحییەكانی كەركووك، گوتیشی" هاوكات لەو چالاكییەدا 8 كەسی گومانلێكراویش دەستگیر كران و ئێستاش لەگەڵ ئەو دەستگیركراوانەدا لێكۆڵینەوە ئەنجام دەدرێت".








باسنیوز
Top