سەرۆك بارزانی سەردانی وەزارەتی بەرگریی بەلجیکا دەکات
رۆژی سێشەممە 11.7.2017، مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە وەزارەتی بەرگریی بەلجیکا لەگەڵ جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری بەرگریی ئەو وڵاتە کۆبووەتەوە.
رۆژی دووشەممە 10.7.2017، سەرۆك مەسعود بارزانی بە یاوەریی شاندێکی ئەنجومەنی باڵای ریفراندۆم سەردانی ئەوروپای کرد و بڕیارە لەسەر داوای وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپا، وتارێک لە پەرلەمانی یەکێتییەکە لە برۆکسل، پێشکەش بکات.
لە کۆبوونەوەی سەرۆك بارزانی و شاندی ئەنجومەنی باڵای ریفراندۆم لەگەڵ وەزارەتی بەرگریی بەلجیکا، پرسی هەنگاوەکانی سەربەخۆیی کوردستان و ئەنجامدانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی تاوتوێ دەکرێت.
لە وەزارەتی بەرگریی بەلجیکا، ئاڵای کوردستان لەکاتی پێشوازیکردن لە سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە تەنیا دانراوە و ئاڵای عێراق دانەندراوە، هەروەها بە ناوی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەبێ ئاماژەکردن بە عێراق، پێشوازیی لە بارزانی کراوە.
باسنیوز
