لە هەولێر مەراسیمی چلەی سكرتێرى پێشووى حزبى شيوعی بەڕێوەدەچێت

لە هەولێر مەراسیمی چلەی سكرتێرى پێشووى حزبى شيوعی بەڕێوەدەچێت
ئەمڕۆ دووشەممە، لە شاری هەولێر مەراسیمی چلەی عەزیز محەمەد، سکرتێری پێشووی حزبی شیوعی عێراق بەڕێوەدەچێت.


ئەمڕۆ دووشەممە (2017/7/10)، لە هەولێر بە ئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و ژمارەیەک لە بەرپرسانی حکوومی و حزبی مەراسیمی چلەی عەزیز محەمەد سکرتێری پێشووی حزبی شیوعی عێراق بەڕێوەدەچێت.


عەزیز محەمەد (1924-2017)، یەکێک بوو لە سەرکردە ناسراو و باڵاکانی کوردستان، لە 90ـەکانی سەدەی رابردوو، رۆڵێکی کاریگەری هەبوو لە ئاگربەست و راگرتنی شەڕی ناوخۆیی کوردستان.


سکرتێری پێشووتری حزبی شیوعیی عێراق نیوەڕۆی رۆژی چوارشەممە 31.5.2017 لە نەخۆشخانەیەکی شاری هەولێر، لە تەمەنی 93 ساڵیدا گیانی لەدەست دا.
bas news-
Top