له ڕووداوێكى هاتووچۆدا له‌گه‌رمیان 7 كه‌س بوونه قوربانیی
نه‌قیب كارزان مه‌جید، به‌رپرسی ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆى گه‌رمیان، ڕاگه‌یاند :" ئه‌مڕۆ 10/7/2017 له‌سه‌ر ڕێگاى كه‌لار ـ سلێمانى و له‌نزیك شاره‌دێى باوه‌نوور، دوو ئۆتۆمبێلی جۆرى نیسان پیك ئاب به‌یه‌كیاندا كێشاوه و به‌و هۆیه‌وه 7 كه‌س بریندار بوون".
گوتیشی "زیانێكى زۆر به‌ر هه‌ردوو ئۆتۆمبێله‌كه‌ش كه‌وتووه".
به‌پێى ئامارێكى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆى گه‌رمیان، كه وێنه‌یه‌كى له‌ماوه‌ى شه‌ش مانگى ئه‌مساڵدا 106 ڕووداوى هاتووچۆ له جۆره‌كانى شێلان و وه‌رگه‌ڕان و پێكدادان له سنوورى گه‌رمیان ڕوویان داوه و به‌هۆیانه‌وه 28 كه‌س گیانیان له ده‌ست داوه و 149 كه‌سى دیكه‌ش برینداربوون.
bas news-
