ئه‌مریكا 184 كامیۆن چه‌كی گه‌یانده یه‌په‌گه
ئاژانسی (دوغان خه‌به‌ر) بڵاوی كرده‌وه كه ئه‌مریكا 184 كامیۆن چه‌كی قورس و سووكی له رێگه‌ی سنووری عێراقه‌وه گه‌یانده ده‌ست هێزه‌كانی سووریای دیموكرات بۆ ته‌واوكردنی ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنی ره‌قه له ده‌ستی گرووپی تیرۆریستی داعش.
ئه‌مڕۆ دووشەممە 184 كامیۆنی پڕ چه‌كی ئه‌مریكی له رێگه‌ی سنووری عێراقه‌وه گه‌یه‌ندرانه حه‌سه‌كه، له لایه‌ن هێزه‌كانی سووریای دیموكراته‌وه وه‌رگیران، كه به‌شێكی سه‌ره‌كی ئه‌و هێزه سه‌ر به یه‌په‌گه‌ن.
بارەكان چه‌كی قورس و سووكیان تێدایه، به‌ڵام هه‌مووی تازه‌ن و پێشتر به‌كار نه‌هێنراون. هه‌روه‌ها ئه‌م چه‌كانه بۆ ته‌واوكردنی ئۆپه‌راسیۆنی ره‌قه‌یه، چونكه ئه‌و كامیۆنه چه‌كانه‌ی پێشووتر به سوپای سووریای دیموكرات دراوه به‌شی نه‌كردووه و ئه‌مه ته‌واوكه‌ری چه‌كه‌كانی پێشووتره.
به‌گوێره‌ی هه‌مان زانیاری، ئێستە سوپای سووریای دیموكرات له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه بچێته سه‌نته‌ری شاری ره‌قه، به‌ڵام داعش به‌رگری زۆر ده‌كات و شه‌ڕ به‌رده‌وامه.
bas news-
