سەرۆك بارزانی پیرۆزبایی لە حەیدەر عەبادی دەكات
ئه‌مڕۆ دووشه‌مه 10/7/2017، (مەسعوود بارزانی) سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له ڕێی ته‌له‌فۆنه‌وه په‌یوه‌ندی به (حه‌یده‌ر عه‌بادی) سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراقه‌وه كرد.
له‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌دا (سه‌رۆك بارزانی) پیرۆزبایی ئه‌و سه‌ركه‌وتنه مه‌زنه‌ی كرد، كه له شه‌ڕی رزگاركردنی مووسڵدا وه‌ده‌ست هاتووه، كه به‌رهه‌می هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری و قوربانیدانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و سوپای عێراقه.
هه‌ر له‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌دا پیرۆزبایی له‌هه‌ردوو گه‌لی كوردستان و عێراق كرا، كه ئه‌م سه‌ركه‌وتنه مه‌زنه به خوێنی رۆڵه‌كانی هه‌ردوولا نه‌خشێندراوه، بەڕێزەوەش لە شه‌هیدانی ئه‌و سه‌ركه‌وتنه و شه‌ڕی تێكشكاندنی تیرۆریستان یاد كرایه‌وه و هیوای چاكبوونه‌وه‌ی خێرا بۆ برینداره‌كان خوازرا.
له‌كۆتایی په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق جه‌ختیان له به‌رده‌وامیی هه‌ماهه‌نگی و هاوكاریی هه‌ردوولا له دژی تیرۆر كرده‌وه
kdp-
