بەهمەنی قوبادی دەبێتە ئه‌ندامی گەورەترین ناوه‌ندی سینه‌مای جیهانی

 بەهمەنی قوبادی دەبێتە ئه‌ندامی گەورەترین ناوه‌ندی سینه‌مای جیهانی
سینه‌ماكاری ناواری كورد به‌همه‌نی قوبادی دەكرێتە ئه‌ندامی فەرمیی ئاكادیمیای (ئۆسكار)، كە گه‌وره‌ترین رێكخراوی سینه‌مایی جیهانە.

ئەكادیمیای زانست و هونه‌ره‌ سینه‌ماییه‌كانی (ئۆسكار)، كه‌ ئێستە به‌ گه‌وره‌ترین و گرینگترین رێكخراوی سینه‌مایی جیهان دێته‌ ژماردن، هه‌موو ساڵێك ژماره‌یه‌ك له‌ سینه‌ماكارانی ناودار و ناسراوی جیهان له‌ به‌شه‌ جۆراوجۆره‌كانی سینه‌مادا بانگهێشت ده‌كات و ده‌بنه‌ ئه‌ندامی ره‌سمی ئەكادیمیاكە.


له‌ ئەكادیمیای (ئۆسكار) ئه‌ندامیه‌تی ته‌نیا به‌ كه‌سانێك ده‌به‌خشرێ كه‌ له‌ هونه‌ره‌كانی په‌یوه‌ست به‌ سینه‌ما ده‌ستكه‌وتی به‌نرخیان به‌ده‌ست هێنابێ و شایسته‌ی ئه‌وه‌بن كه‌ له‌لایه‌ن لێژنه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ په‌سه‌ند بكرێن.








باسنيوز
Top