لە هەولێر مەراسیمی چلەی سكرتێرى پێشووى حزبى شيوعی بەڕێوەدەچێت
ئەمڕۆ دووشەممە (2017/7/10)، لە هەولێر بە ئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و ژمارەیەک لە بەرپرسانی حکوومی و حزبی مەراسیمی چلەی عەزیز محەمەد سکرتێری پێشووی حزبی شیوعی عێراق بەڕێوەدەچێت.
عەزیز محەمەد (1924-2017)، یەکێک بوو لە سەرکردە ناسراو و باڵاکانی کوردستان، لە 90ـەکانی سەدەی رابردوو، رۆڵێکی کاریگەری هەبوو لە ئاگربەست و راگرتنی شەڕی ناوخۆیی کوردستان.
سکرتێری پێشووتری حزبی شیوعیی عێراق نیوەڕۆی رۆژی چوارشەممە 31.5.2017 لە نەخۆشخانەیەکی شاری هەولێر، لە تەمەنی 93 ساڵیدا گیانی لەدەست دا.
باسنيوز
