هه‌ده‌په داوای یاسایی له‌سه‌ر ئه‌ردۆگان تۆمار كرد
سه‌ركردایه‌تی هه‌ده‌په له رێگه‌ی راگه‌یاندراوێكه‌وه كه بۆ میدیاكانیان ناردووه، ئاماژه‌یان داوه ئه‌مڕۆ به فه‌رمی له دادگای ئه‌نكه‌را داوای یاساییان له‌سه‌ر ئه‌ردۆگان تۆمار كردووه، له به‌رامبه‌ر ئه‌و گوتانه‌ی به‌رامبه‌ر به ده‌میرتاش به‌كاری هێناوه، داوای دادگاییكردنی دەكەن.
هه‌ده‌په ئاماژه ده‌دات كه ئه‌ردۆگان سوكایه‌تی به ده‌میرتاش كردووه، هه‌روه‌ها به‌و گوتانه‌ی ویستوویه‌تی دادگا له كاتی دادگاییكردنی ده‌میرتاشدا بێلایه‌ن نه‌بێت، بۆیه ده‌ڵێ ده‌میرتاش تیرۆریسته.
ئه‌ردۆگان له وتارێكدا كه له ئیسته‌نبۆڵ پێشكه‌شی كرد، گوتی ده‌میرتاش تیرۆریسته و بووه‌ته هۆكاری ئه‌وه‌ی 54 هاووڵاتی كورد له ئامه‌د به كوشت بدات، ئه‌مه‌ش له كاتی هێرشكردنه سه‌ر كۆبانێ له‌لایه‌ن داعشه‌وه.
باسنيوز
