نێچیرڤان بارزانى: هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌یه بۆ گفتوگۆى جددی له‌گه‌ڵ به‌غدا و هه‌موو لایه‌نه‌كان
به‌پێ ڕاگه‌یاندراوێك، له دیدارێكدا (كۆبیش) پوخته‌یه‌كی له‌باره‌ی دیداره‌كانی له ناوچه‌كه و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان خسته‌ڕوو و ئاماژه‌ی به ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ئازادكرنه‌وه‌ی مووسڵ دا كه به‌ره‌و كۆتایی ده‌ڕوات و له‌مباره‌یه‌وه هه‌ماهه‌نگی و هاوكارییی نێوان هێزی پێشمه‌رگه و سوپای عیراقی به‌رز نرخاند، هه‌روه‌ها دووپاتی كرده‌وه كه پێویسته پرۆسه‌یه‌كی سیاسی به‌مه‌به‌ستی گه‌ڕانه‌وه‌ی متمانه بۆ پێكهاته‌كانی ده‌ڤه‌ره‌كه ده‌ستپێبكرێت.
سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غداش، جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه پێویسته دیالۆگێكی جدیتر و كراوه‌تر له نێوان هه‌ردوولادا هه‌بێت به‌تایبه‌تی كه ئێستا له ڕووی سه‌ربازییه‌وه په‌یوه‌ندییه‌كی باش هه‌یه و به‌شێوه‌یه‌ك ڕه‌نگدانه‌وه‌ی له‌سه‌ر بواره‌كانی دیكه‌ش هه‌بێت. ده‌رباره‌ی ڕیفراندۆمی هه‌رێمی كوردستانیش، به پێویستی زانی دیالۆگ و ڕاوێژی زیاتر له نێوان هه‌موو لایه‌نه‌كان هه‌بێت.
لای خۆیه‌وه، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان سوپاسی ئه‌و سه‌ردانه و تێبینییهكانی نێرده‌ی تایبه‌تیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق كرد و ئاماژه‌ی به‌وه دا كه پهویهندییه باشه‌كانی بواری سه‌ربازیی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، ده‌ستكه‌وتی باشی لێكه‌وتۆته‌وه و به‌پێویستی زانی له‌مه‌ودوا به‌غدا هه‌وڵ بدات پرۆسه‌یه‌كی سیاسیی جددی ده‌ستپێبكات به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه‌ی كه پێشتر بوونه‌ته هۆی دروستبوونی داعش و متمانه بۆ پێكهاته‌كان بگه‌ڕێته‌وه.
سه‌باره‌ت به ڕیفراندۆمی هه‌رێمی كوردستانیش نێچیرڤان بارزانى، دووپاتی كرده‌وه كه خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان مافی خۆیه‌تی ڕاپرسی له‌باره‌ی داهاتووی خۆی ئه‌نجام بدات و له‌مباره‌یه‌وه ئاماده‌ییی هه‌رێمی كوردستانی بۆ گفتوگۆ و دیالۆگی جددی له‌گه‌ڵ به‌غدا و هه‌موو لایه‌نه‌كان ده‌ربڕی.
باسنيوز
