سەرۆکی هەرێمی کوردستان وتارێک لە پەرلەمانی ئەوروپا پێشکەش دەکات
رۆژی دووشەممە 10.7.2017، مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە یاوەریی شاندێکی ئەنجومەنی باڵای ریفراندۆمی کوردستان بەرەوە دەرەوەی وڵات بەڕێ کەوت.
مەسعود بارزانی لەو گەشتەیدا، لەگەڵ بەرپرسانی باڵای وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپا تاوتوێی پرسی ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان دەکات و بەپێی زانیارییەکانیش، لەسەر داوای وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپا، وتارێک لە بارەی ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان لە پەرلەمانی یەکێتییەکە، پێشکەش دەکات.
رۆژی شەممە 8.7.2017، ئەنجومەنی باڵای ریفراندۆم یەکەم کۆبوونەوەی خۆی بە سەرپەرشتیی مەسعود بارزانی ئەنجام دا و تێیدا بڕیاری دا سێ کۆمیتە بۆ سەردانیکردنی بەغدا، ئێران و تورکیا و وڵاتانی عەرەبی و وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریکا دروست بکرێت.
باسنيوز
