ئەندامێکی لێژنەی چاکسازی: هەنگاوەکانی چاکسازی گەیشتوونەتە کەرتی وەرزش و کەمپی ئاوارەکان

 ئەندامێکی لێژنەی چاکسازی: هەنگاوەکانی چاکسازی گەیشتوونەتە کەرتی وەرزش و کەمپی ئاوارەکان
ئەندامی لێژنەی باڵای چاکسازی لە سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان، باس لە قۆناغەکانی چاکسازی دەکات و دەڵێت: "گەیشتووینەتە قۆناغی گرنگ".

د. محەمەد شوکری، ئەندامی لێژنەی باڵای چاکسازی لە سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان، گوتی: "قۆناغی چاکسازی و پاکسازی بەردەوامە و ئێستا لە قۆناغی سێکتەری وەرزش و پرسی کەمپی ئاوارەکان داین، چونکە لە چوارچێوەی چاکسازییەکان بڕیارە گۆڕنکاری لە حکوومەتیشدا بکرێت و خەڵکانێک ئیجرائتیان لەگەڵ دەکرێت و خەڵکیانێکیش دەبرێنە سەرەوە".

ئەوەشی خسەڕوو "قۆناغی ئێمە چاودێری چاکسازی و هەماهەنگیە لەگەڵ حکوومەت بۆ جێبەجێکردنی فەرمانەکان و هەندێک کەیس هەیە دەبێت لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ بکرێت".









باسنیوز
Top