سەرۆكی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە حەیدەر عەبادی دەكات
له‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌دا سەرۆکی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی ئه‌و سه‌ركه‌وتنه مه‌زنه‌ی كرد، كه له‌شه‌ڕی رزگاركردنی مووسڵدا وه‌ده‌ست هاتووه، كه به‌رهه‌می هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری و قوربانیدانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و سوپای عێراقه.
هه‌ر له‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌دا پیرۆزبایی له هه‌ردوو گه‌لی كوردستان و عێراق كرا، كه ئه‌م سه‌ركه‌وتنه مه‌زنه به‌خوێنی رۆڵه‌كانی هه‌ردوولا نه‌خشێندراوه، بەڕێزەوەش لە شه‌هیدانی ئه‌و سه‌ركه‌وتنه و شه‌ڕی تێكشكاندنی تیرۆریستان یاد كرایه‌وه و هیوای چاكبوونه‌وه‌ی خێرا بۆ برینداره‌كان خوازرا.
له‌كۆتایی په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق جه‌ختیان له به‌رده‌وامیی هه‌ماهه‌نگی و هاوكاریی هه‌ردوولا له دژی تیرۆر كرده‌وه.
باسنيوز
