بارزانی بەرەو دەرەوەی وڵات بەڕێ کەوت

 بارزانی بەرەو دەرەوەی وڵات بەڕێ کەوت
سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەرەو دەرەوەی وڵات بەڕێ کەوت و شاندێکیش یاوەریی دەکات.

رۆژی دووشەممە 10.7.2017، مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەرەو دەرەوەی کوردستان بەڕێ کەوت.

لەو گەیشتەیدا، شاندێکی ئەنجومەنی باڵای ریفراندۆمی کوردستان یاوەریی مەسعود بارزانی دەکەن.

بڕیارە سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی چەند وڵاتێکی ئەوروپی، پەرلەمانی یەکێتیی ئەوروپا و ئەمریکا بکات.

مەسعود بارزانی و شاندی ئەنجومەنی باڵای ریفراندۆم، پرسی ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان لەگەڵ بەرپرسانی باڵای یەکێتیی ئەوروپا تاوتوێ دەکەن.

رۆژی شەممە 8.7.2017، ئەنجومەنی باڵای ریفراندۆم یەکەم کۆبوونەوەی خۆی بە سەرپەرشتیی مەسعود بارزانی ئەنجام دا و تێیدا بڕیاری دا سێ کۆمیتە بۆ سەردانیکردنی بەغدا، ئێران و تورکیا و وڵاتانی عەرەبی و وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریکا دروست بکرێت.











باسنيوز
Top