پەرلەمانتارێک: سروەی خوشكی شاسوار دیداری عەممار حەکیمی ڕێک خستووە
نازم هەرکی، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لەم بارەوە گوتی: "بانگهێشتکردنی چەند فراکسیۆنێک بۆ لای عەممار حەکیم گومان دروست دەکات، چونکە ئەوانەی بانگ کردووە کە بە دڵی خۆی گوێی لێ دەگرن، بانگهێشتکردنی چەند لایەنێک و بانگنەکردنی چەند لایەنێکی دیکە تەنیا دروستکردنی فیتنەیی و ئاژاوەیە لەناو هەرێمی کوردستان، بەشێک لە ئامانجی حەکیم پرسی نزیکبوونەوەی هەڵبژاردنەکانە، چونکە دەیەوێت بۆ دژایەتی پرسی ڕیفراندۆم دەنگ کۆ بکاتەوە".
ئەوەشی خستەڕوو "پەلەقاژێی سەرکردەکانی عێراق بۆ بانگهێشتکردنی ئەم و ئەو بۆ ئەوەیە کە باش لەوە گەیشتوون سەرۆک بارزانی سوورە لەسەر ریفراندۆم و گەلی کوردستانیش بڕیاری خۆی داوە، بۆیە دەیانەوێت هەوڵەکان سارد بکەنەوە".
دەشڵیت: "ئەوە کۆبوونەوەی لەلایەن سروە عەبدولواحید سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕانەوە کراوە و هەوڵ دەدات لەگەل مالکیش دیدار رێک بخات".
باسنیوز
