چاودێرێكى سیاسی: ئه‌و سه‌رمایه‌دارانه‌ى ژێرخانى ئابوورى كوردستان پته‌و ده‌كه‌ن له هه‌ندێك (گه‌وره‌نووسه‌ر) گه‌وره‌ترن
چاودێرێكى سیاسیی ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و سه‌رمایه‌دارانه‌ى ژێرخانى ئابوورى كوردستان به سه‌رمایه‌كانیان پته‌و ده‌كه‌ن، له‌و (گه‌وره نووسه‌رانه) گه‌وره‌ترن كه سامانى مه‌عریفییان بۆ دژایه‌تی سه‌ربه‌خۆیی به‌كار ده‌هێنن.
هه‌ڵگورد جوندیانى، چاودێری سیاسیی و هاوكات براى ئازاد جوندیانى، سیاسه‌تمه‌دارى كوردستان، له ئه‌كاونتى تایبه‌تى خۆی له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) نوسیویه‌تى، (به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆى، ئه‌گه‌ر ده‌رمانه‌كانى كارگه‌كانى كوردستان ژه‌هریش بێت، بۆ من هه‌نگوینه).
ئه‌و چاودێره سیاسییه كه پشتیوانى له ڕیفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ده‌كات، نوسیویه‌تی :" ڕۆژانه 5 دانه حه‌بی نه‌خۆشى شه‌كره، پاراستنى دڵ و سوڕى خوێن به‌كار ده‌هێنێت، به‌ڵام نه به‌رهه‌مى ئیتالی، نه فه‌ره‌نسى، نه ئوردنى به‌كار ناهێنم، چونكه به‌رهه‌مى كارگه‌كانى (...) هه‌ولێر، و (...) سلێمانى، باشترین ده‌رمانن.
ده‌شڵێت :" ڕه‌نگه كه‌سانێك، باس له‌وه بكه‌ن (ئه‌و ده‌رمانانه خاوه‌نه‌كه‌ى فڵان كه‌سه)، به‌ڵام پێیان ڕاده‌گه‌یه‌نم: "ده‌ستخۆشى له فڵان كه‌س و بنه‌ماڵه‌كه‌یان ده‌كه‌م، كه له پێناو چه‌سپاندنى ژێرخانى وڵات و ده‌وڵه‌ت سه‌رمایه‌كانیان به‌كار ده‌هێنن".
جه‌ختیش ده‌كاته‌وه، :" ئه‌وانه له‌لای من له‌و كۆمه‌ڵه پۆپۆلیستانه‌ى كه به‌ناوى (بیرمه‌ند) و (گه‌وره نووسه‌ر) و(فه‌یله‌سوف) زۆر گه‌وره‌ترن، كه ئێستا هه‌موو زانست و هزر و سامانی مه‌عریفیان بۆ له ناوبردنى خه‌ون و ئاواتى ڕاسته‌قینه‌ى گه‌له‌كه‌یان خستۆته‌گه‌ڕ".
bas news-
