چاودێرێكى سیاسی: چوار لایه‌نه‌كه بۆ وه‌رگرتنى ڕێنمایی نوێی ئێران له‌گه‌ڵ عه‌مار حه‌كیم كۆبوونه‌ته‌وه
به‌ختیار تاڵه‌بانى، چاودێری سیاسی و نووسه‌ر، له‌باره‌ى كۆبوونه‌وه‌ى فراكسیۆنه كوردستانییه‌كانى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له گه‌ڵ سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى نیشتمانى (شیعه) كه دوێنێ ئێواره له به‌غدا به‌ڕێوه چوو، ڕاگه‌یاند :" سەردانی پەرلەمانتارانی ئەو چوار حزبە بۆ لای عەمار حەکیم و راستەوخۆش دوای گەڕانەوی لە ئێران، هیچ تەفسیرێک هەڵناگرێ جگە له وەرگرتنی رێنمایی نوێ بۆ دژایەتیکردنی پڕۆسەی ریفراندۆم، کە بەڕێز موسەننا ئەمین دەڵێ جگە لە من ، هیچ کام لە بەشداربووانی کۆبوونەوەکە نووقەیان لێوە نەهات".
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌دات، كه :" عەمار حەکیم لە ئێرانەوە رایدەگەیەنێت، بۆ رێگەگرتن لە پڕۆسەی ڕیفراندۆم بۆ سەربەخۆیی كوردستان، سەردانی چەند وڵاتێکی عەرەبیی کردووە، هه‌روه‌ها مالیکی-یش دەڵێت، هەموو رێگەیەک بۆ شكستپێهێنانى ئەو پڕۆسەیە دەگرینە بەر و ڕێگە بە کەسیش نادەین مەترسی لەسەر یەکپارچەیی خاکی عێڕاق درووست بکات، هەروەك دەڵێت، کورد وەک جاران یەکدەنگ نیە و گرەوی ئێمەش لەسەر کوردە نیشتمان پەروەرەکانە، ئەوانەی داکۆکی لە یەکپارچەیی خاکی عێڕاق دەکەن".
ئه‌و چاودێره سیاسییه، ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، لە کوردستانیش رەوتێک کە لایەنێکی سیاسی ئاراستەی دەکات، بە بەهانە و بیانوی جیاجیا لە میدیاکانیەوە کار لەسەر تەیارکردنی کۆمەڵانی خەڵك دژی پڕۆسەی ریفراندۆم ده‌كات و هەندێ هەڵسوراویشی، بۆ ئەو مەبەستە، کوێستان و گەرمیان دەکەن.
به‌ختیار تاڵه‌بانى، ده‌شڵێت :" پرسیاری جەوهەری ئەوەیە، دوای گرتنەبەری رێگەی بڕینی قووتی خەڵکی کوردستان ؛ ئایا ئەو رێگایانەی کە مالیکی دەڵێ دەیگرینە بەر چین، کێن ئەوانەی لە کوردستان بۆی جێبەجێ دەکەن و کێشن ئەوانەی مالکی دەڵێ یەکدەنگی کوردیان تێکداوە و داکۆکی لە یەکپارچەیی خاکی عێڕاق دەکەن ؟ ئەی پێداگرتنی ئێران و مالیکی لەسەر دوو پەرلەمانتاری کورد بە سەرۆکی فراکسیونی حزبەکیان لە بەغدا چى رەبتێکی بەو هاوکێشەیەوە هەیە ؟".
ئه‌و چاودێره سیاسییه، جه‌ختیش ده‌كاته‌وه، كه بڕوا ناکات به‌وه‌ى عەمار و مالیکی لە بۆشایدا ئەم قسانەیان کردبێت و لینکیشیان بۆ جێبەجێکردنی ئەجینداکەیان درووست نەکردبێت.
bas news-
