ڕێكخراوێكى مافه‌كانى مرۆڤ بۆ په‌كه‌كه: ده‌ستگیركراوه كورده‌كان به‌په‌له ئازاد بكه‌ن
ڕێكخراوێكى كوردستانى بۆ مافه‌كانى مرۆڤ كه باره‌گاكه‌ى له وڵاتى ئه‌ڵمانیایه، داوا له هێزه‌كانى سه‌ر به پارتى كرێكارانى كوردستان له كوردستانى ڕۆژئاوا ده‌كات، به په‌له هه‌موو ده‌ستگیركراوه كورده سیاسییه‌كان ئازاد بكه‌ن و پابه‌ندى په‌یماننامه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانى په‌یوه‌ندیدار به مافه‌كانى مرۆڤ بن.
ناوه‌ندى دیموكراسى بۆ مافه‌كانى مرۆڤ له كوردستان، كه باره‌گاكه‌ى له ئه‌ڵمانیایه له ڕاگه‌یاندراوێكدا، نووسیویه‌تى :" هێزه‌كانى ئاسایشی شارى كۆبانێ، به‌یانى ڕۆژى شه‌ممه (عه‌لى ته‌مى) ئه‌ندامى مه‌كته‌بى په‌یوه‌ندییه‌كانى ڕه‌وتى ئاینده‌ى كوردستان له سووریا (یه‌كێك له لایه‌نه‌كانى ئه‌نجوومه‌نى نیشتمانى كوردستان له سووریا) به‌بێ ئاراسته‌كردنى هیچ تۆمه‌تێك، ده‌ستگیر كرد".
ئاماژه به‌وه‌ش دراوه، كه " ئه‌و چالاكوانه سیاسییه له ماڵه‌كه‌ى خۆیدا له گوندى (ته‌ل غه‌زال)ى سه‌ر به كۆبانێ ده‌ستگیر كراوه، كه پێش چه‌ند ڕۆژێك له كوردستانى باكووره‌وه كه تێیدا نیشته‌جێیه به بۆنه‌ى جه‌ژنى ڕه‌مه‌زان بۆ لاى كه‌سوكارى خۆى ڕۆشتووه‌ته‌وه".
له ڕاگه‌یاندراوه‌كه، ڕێكخراوه‌كه داوا له هێزه‌كانى ئاسایشی كۆبانێ ده‌كات، به په‌له عه‌لى ته‌مى ئازاد بكه‌ن. هه‌روه‌ك داواش ده‌كرێت، سه‌رجه‌م ده‌ستگیركراوه‌كانى دیكه لاى هێزه‌كانى سه‌ر به په‌كه‌كه، كه بۆچوونیان له‌گه‌ڵیاندا جیاوازه، ئازاد بكه‌ن و پابه‌ندى په‌یماننامه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بن.
جێی ئاماژه‌دانه، كه هێزه‌كانى سه‌ر به په‌كه‌كه، تا ئێستا ژماره‌یه‌كی زۆرى له چالاكوانه سیاسییه‌كان له كوردستانى ڕۆژئاوا ده‌ستگیر كردووه.
kdp _
