لەگەڵ چاودێرانی ڕووسیا بۆ ڕاپرسییەكە لە كوردستان دەبن
(فەلاح حەسەن) جێگری سەرۆكی لاوانی دیموكراتی جیهان و نوێنەری لاوانی دیموكراتی كوردستان لە دەرەوە به ماڵپهڕی فهرمیی ڕایگەیاند: "لەو نامە فەرمییەدا وێڕای پشتیوانی و هیوای سەركەوتن خواستن بۆ پرۆسەی ڕپرسیی كوردستان، لاوانی ڕووسیای یەكگرتوو كە سەر بە پارتەكەی (ڤلادیمێر پووتین)ن، بەڵێنیان داوە بەر لە 25 ی ئەیلوول بگەنە كوردستان و ئاگاداری چۆنیەتیی بەڕێوەچوونی پرۆسەكەش بن.''
لە نامەكەی لاوانی ڕووسیای یەكگرتوودا كە بە ئیمزای (دەریا شارۆڤا) سكرتێری گشتیی ڕێكخراوەكە هاتووە، ئارامی و سەقامگیریی سیاسی دەستكەوتە گەورە و گرینگەكانی نەتەوەن دوای سەربەخۆیی.
(شارۆڤا) دەڵێ: "ڕێككەوتنی گشتیی بۆ دروستكردنی ئاشتەوایی نیشتیمانی لە كوردستانی عێراق، ڕێگاتان بۆ ڕۆشن دەكاتەوە وڵاتەكەتان زیاتر بەرەو پێشەوە ببەن.''
هەر لەو نامە فەرمییەدا سكرتێری گشتیی لاوانی ڕووسیای یەكگرتوو هاوكات، ئومێدی سەركەوتنی بۆ پرۆسەی ڕاپرسیی باشووری كوردستان خواستووە و هیوای خواستووە پرۆسەیەكی دیموكراسی و شەفاف بێت و دەشڵێ: "لاوانی ڕووسیای یەكگرتوو لەگەڵ چاودێرانی نێردراو بۆ پرۆسەكە، لە 25ی ئەیلوولی 2017 بەشداری پرۆسەی ڕاپرسیی كوردستان دەكەین.''
kdp -
