لاوانی رووسیا پشتگیری خۆیان بۆ ریفراندۆمی کوردستان دەربڕی

لاوانی رووسیا پشتگیری خۆیان بۆ ریفراندۆمی کوردستان دەربڕی
لاوانی پارتەکەی ڤلاديمیر پوتن (لاوانی رووسیای یەکگرتوو) ئاراستەی (فەلاح حەسەن) جێگری سەرۆکی لاوانی جیھان و نوێنەری دەرەوەی لاوانی پارتی دیموکراتی کوردستانیان کردووە، پشتگیری خۆیان بۆ گەلی کوردستان و ریفراندۆم دەربڕیووە.

له‌ نووسراوێکی فەرمیدا لاوانی رووسیا ئامادەیی خۆیان دەربڕیوە بۆ پشتيوانيكردن له‌ ریفراندۆم و راشيانگه‌ياندووه‌، ئاماده‌ن بۆ پشتگیری پرۆسەکە شاند و نوێنەری تایبەتی خۆیان بنێرن بۆ كوردستان.

بڕياره‌ رۆژی 25ی مانگى ئەیلوولی ئەمساڵ پرۆسه‌ى ريفراندۆم به‌ڕێوه‌بچێت.

ئەمەش دەقی نووسراوەکەی لاوانی رووسیایە
Top