ئهمریكا سوپاسی بارزانی دهكات
ئهمڕۆ 8/7/2017 له میانی دیداریكی نێوان مهسعوود بارزانی سهرۆكی ههرێمی كوردستان و برێت مەكگورك نوێنەری تایبەتی سەرۆكی ئەمەریكا لە هاوپەیمانێتیی شەڕی داعش و شاندێكی یاوەری كرد كە پێكهاتبوو لە دۆگڵاس سڵیمان باڵیۆزی ئەمەریكا لە عێراق و هێنری هاگارد كونسوڵی گشتیی ئەمەریكا بە وەكالەت لە هەولێر و ژمارەیەك ڕاوێژكاری باڵیۆزخانەی ئەمەریكا لە عێراق. بارودۆخی مەیدانیی بەرەكانی شەڕی دژی تیرۆریستانی داعش لە موسڵ و قۆناغی دوای داعش و تەحەددیاتەكان خراونهته بەر باس و گفتوگۆ.
نوێنەری تایبەتی سەرۆكی ئەمەریكا لە هاوپەیمانێتیی نێودەوڵەتیی شەڕی دژی داعش ڕۆڵی هێزی پێشمەرگەی كوردستان و هەماهەنگی لەگەڵ هێزەكانی هاوپەیمانان و سوپای عێراقی لە تێكشكاندنی تیرۆریستان و ئۆپەراسیۆنی ئازادكردنی موسڵ بەرز نرخاند و جەختیش لەوە كرایەوە كە بوونی هەماهەنگیی كەموێنە لە نێوان پێشمەرگە و هێزەكانی هاوپەیمانان سەركەوتنی مەزنی لێ كەوتووەتەوە.
هەر لەو دیدارەدا بارودۆخی سیاسی و ئەمنیی سووریا و هەوڵەكانی ئەمەریكا و هێزەكانی تر بۆ ئازادكردنی ڕەققە تاوتوێ كراوه.
لە بەشێكی دیكەی ئەو دیدارەدا، هەردوولا بیروڕای خۆیان لەبارەی ڕیفراندۆم و هەنگاوەكانی گەلی كوردستان بۆ سەربەخۆیی ئاڵوگۆڕ كردووه و جەختیشیان لەوە كردەوە كە پەیوەست بەم بابەتە هەردوولا لە پەیوەندی و ڕاوێژی بەردەوامدا بن.
k24 -
