هه‌سه‌ده ده‌نگۆيه‌ك له باره‌ى شه‌ڕى ره‌ققه‌وه ره‌تده‌كاته‌وه
هێزه‌كانى سه‌ر به ئيئتيلافى سوورياى به‌رهه‌ڵستكار به سه‌رۆكايه‌تى ئه‌حمه‌د جه‌ڕبا له شه‌ڕى ره‌ققه‌دا به‌شدارن.
سه‌لۆ، گوتيشى: ئه‌و ده‌نگۆيه‌ى له تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه و باس له پاشه‌كشێى ئه‌و هێزانه له به‌ره‌ى خۆرهه‌ڵاتى ره‌ققه ده‌كات، دووره له راستييه‌وه.
به گوێره‌ى زانيارييه ميدياييهكان، ئێواره‌ى رابردوو شارى ره‌ققه رووبه‌ڕووى بۆردومانێكى چڕوپڕى تۆپخانه‌كان بووه‌ته‌وه.
رۆژنامه‌ى شه‌رقولئه‌وسه‌ت له‌و باره‌يه‌وه بڵاويكرده‌وه، كه ناوچه‌ى ته‌يارى نزيك پردى نوێى باشوورى شاره‌كه زۆرترين بۆردومانكراوه.
جێى ئاماژه‌يه، 18 گرووپ و هێزى به‌رهه‌ڵستكارى كورد و عه‌ره‌ب و توركمان به‌يه‌كه‌وه شه‌ڕى ره‌ققه ده‌كه‌ن و له ژێر ئاڵاى هێزه‌كانى سوورياى ديموكراتدا كۆبوونه‌ته‌وه و له لايه‌ن ئه‌مريكاوه هاوكاريان ده‌كرێت.
k24 -
