کۆمەڵە کوردییەکان له مۆسكۆ داوایه‌ك ئاراسته‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كان ده‌كه‌ن
گردبوونه‌وه‌ی ئه‌و قوتابییانه به مه‌به‌ستی ده‌برینی پشتیوانی بۆ ئه‌نجامدانی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بوو، كه بڕیاره 25ی ئه‌یلول/ سێپتێمبه‌ری ئه‌مساڵ ئه‌نجامبدرێت.
به‌شداربووان به‌ئاڵای كوردستان و جلی كوردییه‌وه، وێرای دووپاتكردنه‌وه‌ی پشتیوانی خۆیان بۆ پرۆسه‌كه، هاوكات داوایه‌كیان ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م پارت و لایه‌نه سیاسییه‌كانی باشووری كوردستان كرد، به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانی له‌به‌ر چاوبگرن و ته‌بایی و یه‌كڕیزی گه‌لی كوردستان بپارێزن بۆ سه‌رخستنی ریفراندۆم و وه‌دیهێنانی هیواو و خه‌ونی له‌مێژینه‌ی گه‌لی كورد.
k24 -
