محەممەدی حاجی مه‌حموود: كوردستان ده‌بێته ده‌وڵه‌تێكی نموونه‌یی ناوچه‌كه
(محه‌ممه‌دی حاجی مه‌حموود) باوەڕی وایە کە گه‌لی كوردستان له‌سه‌ر بابه‌ته چاره‌نووسسازه‌كان یه‌كگرتوون و هیچ خیلافێكیان نییه، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی هه‌یه ململانێی حزبییه و، نموونە بەوە دەهێنێتەوە کە ڕۆڵه‌كانی گه‌له‌كه‌مان وەک چۆن بۆ پاراستنی خاكی كوردستان بەرەوڕووی دوژمن بوونەوە، ئاوایش دەچنە سەر سندووقەکانی دەنگدان و دەنگ بە بەڵی بۆ سەربەخۆییی نیشتیمانەکەیان دەدەن.
ده‌رباره‌ی دهستتێوەردانی وڵاتان له كاروباری ناخۆی هه‌رێمی كوردستاندا (محەممەد حاجی مه‌حموود) بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان هەروەها گوتی، "ئه‌گه‌ر كه‌سانێك به وه‌كاله‌ت ئیش بۆ وڵاتانی ئیقلیمی نه‌كه‌ن، ئه‌وا هیچ وڵاتێك ناتوانێت ده‌ست وه‌ربداته كاروباری ناوخۆی كوردستان."
هێشتا نیگەرانیی شەقامی کوردستانی لە ئەگەری بەشدارینەکردنی دوو حزبی سیاسی لەئارادایە و ئەوان کیشەنێوخۆییەکانیان وەک پاساوێک بۆ بەشدارینەکردن و دیارینەکردنی ئەندام بۆ ئەنجوومەنی باڵای ڕیفراندۆم دەبیننەوە، کە ئەمڕۆ یەکەم سەردانی بە سەرۆکایەتیی (سەرۆک بارزانی) بۆ ئەورووپا ئەنجام دەدات.
لەوبارەوە سكرتێری گشتیی حزبی سۆسیالیست‌دیموكراتی كوردستان گوتی :"جه‌نابی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان نه‌رمی نواندووه بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، بۆیه من داوایشی لێ ده‌كه‌م به حوكمی ئه‌وه‌ی به‌ڕێزیان سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانه، نه‌رمیی زیاتر بنوێنێت، چونكه هه‌مووان ڕوویان له‌وه، له هه‌مان كاتدا ده‌بێت بڕیاریش له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان بدات."
ناوبراو جەختیشی کردەوە لەوەی کە: "هه‌میشه له كۆبوونه‌وه گرینگه‌كانی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم كه ئه‌نجام دراون بۆ پرسه چاره‌نووسسازه‌كان، به‌ڕێز(بارزانی) وتویه‌تی، من پێم باشه هه‌موو حزبه‌كان به‌شداری بكه‌ن و قسه‌ی خۆیان هه‌بێت له‌سه‌ر پرسه‌كان."
لەو سۆنگەیەوە کە سلێمانی شاری قوربانیدانه، جه‌ماوه‌ری سلێمانی خه‌باتی كردووه بۆ سه‌ربه‌خۆیی و ئازادی، له پڕۆسه‌ی ڕێفراندۆمیشدا پێشه‌نگ ده‌بن و ڕۆژی 25ـی ئهیلوول به جۆش و خرۆشه‌وه به‌ره‌و سندووقه‌كانی ده‌نگدان ده‌ڕۆن و ده‌نگ به ڕێفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ده‌ده‌ن، (محه‌ممه‌دی حاجی مه‌حموود) زۆر گەشبینە بە بەشداریی فراوانی خەڵکی باشووری کوردستان و دەنگدان بە سەربەخۆیی و دەڵێ "به بۆچوونی من له %85 ده‌نگه‌كان به به‌ڵێ دەبن، به‌ڵام ئومێده‌وارم له‌و ڕێژه‌یه‌ش زیاتر بهێنێت.
چونکە ئه‌و قسەڵۆکانەی لێره‌وله‌وێ بازاڕیان بۆ گەرم دەکرێ كه گوایە خەڵکی سلێمانی وه‌ك پێویست به‌ره‌و ڕێفراندۆم هه‌نگاو نانێن، وا نییه؛ ئه‌وه ده‌نگی كه‌سانێكی حزبییه و دڵنیابن حزبه‌كان به لایه‌نگرانیشیان بڵێن مه‌ڕۆن بۆ ده‌نگدان، ئه‌وا پابه‌ند نابن و ده‌نگ به به‌ڵێ به ڕێفراندۆم ده‌ده‌ن."
مەترسیی داخستنی سنوور لە لایەن وڵاتانی دهوروبهرەوە له كاتی ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی كوردستاندا، یەکێک لەو دەنگۆیانەیە کە زۆرێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییاکان و بە بەرنامە و ئەجێندای دەرەکی کاری بۆ دەکرێ، (محه‌ممه‌دی حاجی مه‌حموود) لەوبارەوە گوتی: "وڵاتان به‌رژه‌وه‌ندیی گه‌وره‌یان له‌گه‌ڵ كوردستاندا هه‌یه، هەرێمی کوردستان له ڕووی ئابووریییەوە بووه‌ته ناوچه‌یه‌كی ئابووری به‌هێز بۆ ئه‌وان كه هه‌زاران كۆمپانیایان له كوردستانن، بۆیه هه‌رگیز ئه‌و هه‌نگاوه نانێن، ئه‌گه‌ر ناشیان ئێمه‌ی كورد په‌كمان ناكه‌وێت و ده‌وڵه‌تی كوردستان ده‌بێته ده‌وڵه‌تێكی نموونه له ناوچه‌كه، هیچ كات ئه‌و قسه‌ش ڕاست نییه كه ده‌ڵێن كوردستان ده‌بێته سۆماڵی دووه‌م، چونكه ئه‌وان هیچیان نه‌بووه به‌س ده‌وڵه‌تیان هه‌بووه، به‌ڵام ئێمه خاك و ئاو و نه‌وت و پیوەندیی فراوانمان لەگەڵ وڵاتانی دنیادا هه‌یه، به‌ڵام ده‌وڵه‌تمان نییه، بۆیه دڵنیام ده‌بینه ده‌وڵه‌تێكی به‌هێزی نموونه‌یی بۆ ناوچه‌كه."
چەند کەسێک کە خۆیان بە ڕۆشنبیر دەزانن، لە نووسین و کۆڕوکۆبوونەوەیاندا، ماوەیەکە نیازی ڕاستیەنەیان لە دژایەتیکردنی ڕێفراندۆم نەشاردووەتەوە، ئەو لەبارەیانەوە دەڵێ: "ئه‌وانه توێژێكی كه‌من و ڕۆشنبیر نین، چونكه كه‌سانی ڕۆشنبیر له هه‌موو دنیا له پرسه چاره‌نووسسازه‌كاندا پشتگیریی گه‌له‌كه‌یان كردووه، نه‌ك وه‌ك ئه‌مانه‌ی ئێره بگه‌ڕێن به‌دوای ئه‌وه‌ی له‌م دنیایه كه‌سێك بدۆزنه‌وه دژی سه‌ربه‌خۆییی كوردستان بێت، هه‌ڕه‌شه له كه‌ركووك و سلێمانی بكات و بڵێت ده‌سه‌ڵاتم گرته‌ده‌ست ئه‌و ناوچانه ده‌خه‌مه ژێرده‌سه‌ڵاتی خۆمه‌وه، كه‌چی ئه‌مان بیهێنن ته‌رجومه‌ی بكه‌ن و له ڕاگه‌یاندنه‌كانی خۆیانه‌وه بڵاوی بكه‌نه‌وه!؛ به ڕاستی ئه‌وانه پێیان ناوترێت ڕۆشنبیر ئه‌وانه كوێرن. ڕۆیشتوون مه‌لایه‌ك له‌سودان وتویه‌تی جیابوونه‌وه‌ی كورد له عێراق خه‌ته‌ره، ئه‌مان دێن و ته‌رجومه‌ی ده‌كه‌ن و بڵاوی ده‌كه‌نه‌وه."
(کاکەحەمە) دوەربارەی هەڵوێستی واڵاتانیش لەبارەی ڕاپرسیی باشووری کوردستانەوە ڕایگەیاند، "له‌گه‌ڵ هه‌ر وڵاتێك دانیشتووین دژی سه‌ربه‌خۆیی و ڕێفراندۆم نه‌بونه؛ به‌تایبه‌ت وڵاتانی زلهێزی وه‌ك ئه‌مریكا و به‌ریتانیا و ئه‌ڵمانیا كه نه‌یانوتووه دژی سه‌ربه‌خۆییی كوردستانین، دواترین لێدوانی كۆشكی سپی ده‌ڵێت، ئێمه له‌گه‌ڵ عێراقی یه‌كگرتووین، به‌ڵام ڕێز له بڕیاری خه‌ڵكی كوردستان ده‌گرین له ڕیفراندۆمدا."
له‌باره‌ی سیستمی سیاسیی باشووری کوردستانەوە پاش ڕێفراندۆم، (کاکەحەمە) ده‌ڵێت: "پاش ڕێفراندۆم و ڕاگەیاندنی ده‌وڵه‌تی كوردستان، باس له سیسته‌می سیاسیی ده‌كرێت، من خۆم له‌گه‌ڵ سیسته‌می كۆماری دیموكراتیم و سه‌رۆك ڕاسته‌وخۆ له‌لایه‌ن گه‌له‌وه هه‌ڵبژێردرێت، هەر وه‌ك وڵاتانی فه‌ره‌نساو ئه‌مریكا كه نموونه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوون، چونكه له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكدا په‌رله‌مان ناتوانێت، نوێنه‌رایه‌تیی ته‌واوی گه‌ل بكات."
لەبارەی ڕۆڵی پەرلەمانەوە لەو پرسەدا، ئەو لێدوانی (دكتۆر موكەڕەم تاڵه‌بانی) دێنێتە بەر باسەوە کە دەڵێت، پێویست ناكات په‌رله‌مان ته‌داخولی ڕیفراندۆم بكات، چونكه بۆ نموونه له ڕیفراندۆمی سكۆتله‌ندا، په‌رله‌مانی به‌ریتانیایش ته‌داخولی نه‌كردووه و گوتیشی "ئه‌و حزبانه كه ده‌ڵێن ده‌بێت تەنیا په‌رله‌مان بڕیار له‌سه‌ر ڕیفراندۆم بدات، ئاساییە بۆ ڕیفراندۆم نەگەڕێنیەوە بۆ بڕیاری په‌رله‌مان، چونكه ڕیفراندۆم له په‌رله‌مان گه‌وره‌تره و وابەستەی بڕیاری خه‌ڵكه، خۆی په‌رله‌مان نوێنه‌رایه‌تیی ده‌نگی هه‌موو خه‌لك ناكات، چونكه هه‌موو خه‌ڵك به‌شداری له ده‌نگدانی په‌رله‌مان نه‌كردووه."
(محەممەد حاجی مه‌حموود) په‌یوه‌ندیی نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی عێراقی هێنایە بەر باس و رایگەیاند، حكوومه‌تی عێراق وه‌زیر و جێگری سه‌رۆكوه‌زیران و سوپاسالاری عێراقی لابردووه كه پشكی كورد بوون، بودجه‌ی هه‌رێمی بڕیوە، "ئەمانەی هه‌مووی به به‌رنامه ته‌سفیه كرد، بۆیه هچ په‌یوه‌ندییه‌كی ئه‌وتۆ نه‌ماوه كه ئێمه به به‌غداوه ببه‌ستێته‌وه، ئه‌وه‌ی هه‌یه په‌یوه‌ندییه‌كی ئاساییه له نێوان ئه‌مریكاییه‌كان و جه‌نابی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراقدا، ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌ش بۆ شه‌ڕی تیرۆریستانی داعش گرینگ بوو، ئه‌گینا په‌یوه‌ندییه‌ك نه‌ماوه به ناوی شه‌راكه‌ت لە حوكمڕانیدا له نێوان عێراق و هه‌رێمی كوردستاندا."
kdp -
