مەهاباد.. دوو هاووڵاتی بە تۆمەتی چالاکی لە تەلەگرام دەستگیر کران

 مەهاباد.. دوو هاووڵاتی بە تۆمەتی چالاکی لە تەلەگرام دەستگیر کران
هێزە ئەمنییەکانی ئێران، دوو چالاکوانی تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تەلەگرام)یان لە شاری مەهاباد دەستگیر کردووە.

بەپێی ڕاپۆرتی ئاژاسنی (کوردپا) لە ڕۆژانی ڕابردوودا دوو هاووڵاتیی خەڵکی مەهاباد، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاتی مەهابادەوە دەستگیر کراون.

بەپێی هەمان سەرچاوە ناوی یەکێک لەو دەستگیرکراوانە (جەماڵ تەنهایی) و خەڵکی گوندی (حاجی خۆش)ە لە ناوچەی (شاروێران)ی مەهاباد و هەتا ئێستا ناسنامەی ئەو کەسەکەی دیکە ئاشکرا نەبووە.

ئەو دوو هاووڵاتییە کوردە بە تۆمەتی چالاکی و و بڵاوکردنەوەی بابەت لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تەلەگرام) دەستگیر کراون.













باسنيوز
Top