مەرگی کچە کوردێک ژیان بۆ سێ کەس دەگەڕێنێتەوە

 مەرگی کچە کوردێک ژیان بۆ سێ کەس دەگەڕێنێتەوە
غەزاڵ کەرەمخانی، کچە گەنجێکی گەنجێکی تەمەن 17 ساڵەی کوردی خەڵکی کرماشان کە بەهۆی ڕووداوەوە تووشی جەڵتەی مێشک ببوو، دوو گورچیلە و جەرگی بەخشراوەتە نەخۆشخانە و سێ نەخۆش کە پێویستیان پێی هەبووە.

میدیا خۆجییەکانی کرماشان بڵاویان کردەوە بە گوتەی کوبرا تەلیعی، بەڕێوەبەری بەشی دابینکردنی ئەندامانی جەستە لە زانکۆی زانستی پزیشکی کرماشان، ئەو گەنجە پاش ئەوەی لە ڕووداوێکدا تووشی جەڵتەی مێشک بووە، دوێنێ شەممە 2017/7/8 بە ڕەزامەندیی کەسوکاری، دوو گورچیلە و جەرگەی بەخشراوەتە کەسانی نەخۆش و گیانی سێ نەخۆشی لە مەرگ ڕزگار کردووە.

تەرمی ئەو کچە گەنجە کە بە بەخشینی گورچیلە و جەرگی خۆی گیانی سێ کەسی لە مەرگ ڕزگار کردووە، ئەمڕۆ یەکشەممە لە گۆڕستانی "باخی فیردەوس"ی کرماشان بە خاک سپێردراوە.











باسنيوز
Top