گەرمیان.. زیاتر لە 6 ھەزار ئافرەت مۆڵەتی شۆفێرییان دەرھێناوە
نەقیب کارزان مەجید، بەرپرسی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی گەرمیان، ڕایگەیاند: "بەپێی ئاماری بەشی مۆڵەت لە بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی گەرمیان، لە سەرەتای دروستبوونی ئەو بەشەوە، تا ئێستا 6 ھەزار و 490 ئافرەت بوونەتە خاوەنی مۆڵەتی شۆفێری، کە لە نێویاندا 72 ئافرەت مۆڵەتی گشتییان وەرگرتووە".
گوتیشی "تەنیا لەماوەی 6 مانگی ئەمساڵدا، 97 ئافرەت مۆڵەتی شۆفێرییان بەدەست ھێناوە، کە 94یان مۆڵەتی تایبەتی و 3 ئافرەتیشیان مۆڵەتی گشتییان بەدەست ھێناوە".
باسنیوز
