عارف ڕوشدی: لە داهاتوودا بارزانی دەستپێشخەرییەکی دیکەی دەبێت
عارف ڕووشدی، گوتی: "لە داهاتوودا بارزانی دەستپێشخەرییەکی دیکەی دەبێت، چونکە هەرچی لەپێناو بەرژەوەندیی گەلی کوردستان و پرۆسەی ڕیفراندۆمدا بێت، بارزانی دەیگیرێتەبەر، بۆیە چاوەڕوان دەکرێت دەستپێشخەرییەکانی بارزانی جێگای ئومێدی هەموو خەڵکی کوردستان بێت، ئەمەش دوای گەڕانەوەیان دەبێت لە دەرەوەی وڵات کە بڕیارە سەردانی بڕۆکسل بکەن".
ئەوەشی خستەڕوو "مەرج و مەرجکاری لە کاراکردنەوەی پەرلەمان باش نییە، بۆیە هەر خواستێک ڕەوا بێت، سەرۆک بارزانی و پارتی و حکوومەت ئامادەن لایەنی ئەرێنی کاری لەسەر بکەن بە".
باسنیوز
