ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی لە کەرکووک وەڵامی هەندێک کوتلەی عێراقی دەداتەوە
هەریەکە لە کوتلەی مەواتن و دەوڵەتی یاسا و ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی عێراق، لە ئاستی ئەندامیانیان لێدوانیان داوە بەوەی نابێت ڕیفراندۆم لە کەرکووک بکرێت، سەلاح دەلۆ، بەرپرسی ئەنجومەنی سەرکردایەتی کەرکووک-گەرمیانی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "کەرکووک دڵی کوردستانە خەباتی هەموو شۆڕشەکانی گەلی کوردستان بۆ کەرکووک بووە و خوێنمان لە کەرکووک داوە و ناکرێت کەرکووک جگە لە کوردستانیبوون هیچ ناسنامەیەکی دیکەی پێ بدرێت، کەرکوووک کوردستانییە و دڵی کوردستانە، و لەکات و ساتی خۆیدا ڕیفراندۆم لە تەواوی کەرکووک دەکرێت و ئێستاش داوا کراوە لە لایەنە پەیوەندیدارەکان و کۆمسیۆنیش کە ئامادەکاری بۆ ئەو ناوچانە بکرێت تا ڕیفراندۆمیان تێدا ئەنجام بدرێت و خەڵکی کەرکووک زۆر بەپەرۆشەوە بەرەو ڕیفراندۆم دەچن ".
ئەوەشی خستەڕوو، بۆ هیچ هێزێکی عێراق نییە بۆچوونی خۆیان بەسەر خەڵکی کەرکووکدا بسەپێنن و کەرکووکییەکان بڕیاری خۆیان داوە و بەشداری ڕیفراندۆم دەکەن و و خۆیان بڕیاری لە چارەنووسی خۆیان دەدەن، ئێستا سەرجەم پێکهاتەکان بەئاشتی لەو شارە دەژین و پێشمەرگەش پارێزگاری لە هەموو پێکهاتەکان دەکات.
باسنیوز
