هەدەپە بۆ ئەردۆغان: مێژوو نیشانی دەدات کێ تیرۆریستە

 هەدەپە بۆ ئەردۆغان: مێژوو نیشانی دەدات کێ تیرۆریستە
پارتی دیموکراسی گەلان (هەدەپە) وەڵامی سەرۆک کۆماری تورکیا دەداتەوە و رایدەگەیەنێت، کە ”مێژوو نیشانی دەدات“ کێ تیرۆریستە.

رۆژی شەممە 8.7.2017، رەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەگەریدا لە ئەڵمانیا، رایگەیاند، سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی هەدەپە، ”بەهۆی کردە تیرۆریستییەکانییەوە لە زیندانە“.

هەدەپە لە راگەیەندراوێکدا، کە ئیوارەی رۆژی شەممە بڵاوی کردووەتەوە، وێرای رەتکردنەوەی قسەکەی رەجەب تەییب ئەردۆغان، رایدەگەیەنێت، دەمیرتاش نوێنەری ئیرادەی ملیۆنان کەسە و ”تیرۆریست نییە“.

لە راگەیەندراوەکەدا، هەدەپە ئاماژەی بەوەش کردووە، سەرۆک کۆماری تورکیا دادپەروەر نییە و خۆی فەرمان بە دادگاکان دەکات، هەروەها هەدەپە رایگەیاندووە، ”مێژوو نیشانی دەدات ئاخۆ كامەیان تیرۆریستە“.

هەدەپە هەڕەشەی ئەوەشی کردووە کە ئەو لێدوانەی رەجەب تەییب ئەردۆغان دەباتە دادگا و ”لێی خۆش نابین“.













باسنيوز
Top