گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف: لە مزگەوت و کڵێساکانەوە پشتگیریی ریفراندۆم دەکەین
نەبەز ئیسماعیل، گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف رایگەیاندووە، هەشت ئایین و ئایینزا لە کوردستاندا هەن و وەزارەتەکەی رێنمایی هەموویان دەکات، کە خەڵکی هان بدەن بەشداریی ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان بکەن و ”بە (بەڵێ) پشتگیری لە ڕیفراندۆم بکرێت“.
نەبەز ئیسماعیل هەروەها رایگەیاندووە، کە وەزارەتی ئەوقاف ”بە هەموو شێوەیەک“ پشتیوانیی سەرخستنی ریفراندۆمی سەربەخۆیی دەکات، کە بە ”ئەرکێکی ئایینی، نیشتمانی و نەتەوەیی“ دەزانێت.
گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف ئاماژەی بەوەش کردووە، کە وەزارەتەکەی لە رێی مامۆستا ئایینییەکانەوە لە مزگەوت و کڵێساکانەوە باسی ریفراندۆم و سەربەخۆیی کوردستان دەکات، کە ”مافێکی سەرتاییی گەلی کوردە“.
باسنیوز
