دواى كوشتنى (ئه‌بو حه‌فسه) ده‌ست به‌سه‌ر به‌ڵگه‌ی گرنگدا ده‌گیرێت
هێزه عێراقییه‌كان ئه‌مڕۆ (شه‌ممه 8/ 7/ 2017) یه‌كێك له سه‌ركرده‌كانى ڕێكخراوى توندڕه‌وى (داعش)یان له ناوچه‌ى مووسڵى كۆن له به‌رى ڕاستى مووسڵ له‌كاتى هه‌ولدانى بۆ هه‌ڵاتن، كوشت و ده‌ستیان سه‌ر چه‌ندین به‌ڵگه‌ى گرنگیشدا گرت.
سه‌رچاوه‌یه‌كی میدیایی به ئاژانسى هه‌واڵیی (سپۆتنیك)ى ڕوسی ڕاگه‌یاند :" هێزه ئه‌منییه‌كان (ئه‌بو حفسه)ی سعوودیان كوشت، كه یه‌كێكه له‌سه‌ركرده‌كانى داعش".
ڕوونیكرده‌وه، كه ئه‌و سه‌ركرده سعوودیه‌ى داعش له كاتى هه‌ڵاتنیدا له ناوچه‌ى مووسڵى كۆن له ڕێگه‌ى ڕووبارى دیجله‌وه، خۆى 35 چه‌كدارى دیكه كوژران.
ئه‌وه‌شى ئاشكرا كرد، كه هێزه‌كان ده‌ستیان به‌سه‌ر به‌ڵگه‌ى گرنگ و لیستى ناوى ئه‌ندامانى داعش له مووسڵى كۆندا گرت.
bas news-
