ئەمڕۆ پێنج كچ و كوڕی كوردی ئێزیدی لە رەقە رزگار كران
لە بەردەوامی رزگاركردنی كوردانی ئێزیدی لە دەستی تیرۆریستانی داعش، ئەمڕۆ شەممە پێنج كوڕ و كچی دیكەی لە شاری رەقەی سووریا لە دەست داعش رزگار كران و گەیەنرانە شارۆچكەی سنوونێ.
نەواف قاسم كەسوكاری رزگاركراوەكان راگەیاند كە توانراوە 4 كچ و كوڕێكی دیكەی كوردی ئێزیدی كە تەمەنیان لە نێوان 10 تا 15 ساڵیدایە و خەڵكی شنگال و دەوروبەرین، لە شاری رەقەی سووریا رزگار بكرێن.
نەواف گوتیشی ئەو پێنج كەسە بە هاوكاری نووسینگەی رزگاركردنی رفێنەرانی كوردانی ئێزیدی لە دەستی داعش رزگار كراون، ئێستە لە شارۆچكەی سنوونێن.
دوای ئەوەی چەكدارانی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش لە 2014دا هێرشیان كردە سەر شنگال و سەدان كچ و منداڵی كوردی ئێزیدیان رفاند، لەوەتەی ساڵی رابردووەوە كە هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان دەستیان بە رزگاركردنەوەی شنگال كرد لە دەست ڕێكخراوە تیرۆریستیەكە، پرۆسەی رزگاركردنی كچان و كوڕانی كوردی ئێزیدی رفێندراو دەستی پێكردووە.
bas news-
