كه‌ركووكییه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانى ڕیفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی كوردستاندان
چین و توێژه‌كانى كه‌ركووك، به په‌رۆشه‌وه له چاوه‌ڕوانیی رۆژی به‌ڕێوه‌چوونى ڕیفراندۆمدان بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان و هونه‌رمه‌ندێكی دیارى كه‌ركووك و ناوچه‌ى گه‌رمیانیش ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، ریفراندۆم پرسێكه په‌یوه‌سته به نه‌ته‌وه‌یه‌كه‌وه و پرسی هیچ حزبێكى دیاریكراو نییه. ده‌شڵێت، ئاواتى سه‌ره‌كیم ڕاگه‌یاندنى سه‌ربه‌خۆیی كوردستانه.
له‌م باره‌یه‌وه، شوكور خه‌یات، هونه‌رمه‌ندی دیاری مه‌قام و گۆرانیی ناوچه‌ى كه‌ركووك و گه‌رمیان، ڕای گه‌یاند : " خه‌ڵكى كوردستان له دێرزه‌مانه‌وه تێكۆشاوه بۆ ئه‌وه‌ى ببێته خاوه‌ن ده‌وڵه‌تى سه‌ربه‌خۆی خۆی و له‌پێناو ئه‌و ئامانجه‌دا تێكۆشاوه، هه‌روه‌ها هه‌موو کۆششێکی بۆى كردووه و ئێستاش وای ده‌بینم كه ئه‌و رۆژه نزیكه".
ئه‌و هونه‌رمه‌نده، گوتیشی :" بڕیاری ئه‌نجامدانى ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی زۆر دڵخۆشی كردووم، سه‌ربه‌خۆیی مافى نه‌ته‌وه‌ى كورده، كه ده‌یان ساڵه له‌پێناویدا قوربانی ده‌دات و كورد چه‌ندین شۆڕشی كردووه بۆ ئه‌وه‌ى به ئازادى بژیت، میلله‌ته‌كه‌مان كیمیاباران و ئه‌نفال كرا، ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ده‌وڵه‌تى نه‌بووه و كه‌سیش پشتگیری نه‌كردووه، بۆیه سه‌ربه‌خۆیی ده‌مانگه‌یه‌نێته ئامانجه‌كانمان".
هونه‌رمه‌ند شوكور خه‌یات، ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ش كرد، كه ڕیفراندۆم پرسێكه په‌یوه‌سته به نه‌ته‌وه‌یه‌كه‌وه و پرسی هیچ حزبێكى دیاریكراو نییه و ڕیفراندۆم مافی خۆمانه ئه‌نجامی بده‌ین و كه‌ركووكییه‌كانیش به گشتى دڵیان خۆشه كه ده‌توانن به‌شداریى ریفراندۆم بكه‌ن و ئاواتى سه‌ره‌كیم ڕاگه‌یاندنى سه‌ربه‌خۆیی كوردستانه دوای ریفراندۆم".
هاوكات، حه‌سه‌ن عه‌لی، كه‌سایه‌تیى كۆمه‌ڵایه‌تیى دیارى كه‌ركووك، سه‌باره‌ت به پرسی ڕیفراندۆم گوتی: "چین و توێژه‌كانى كه‌ركووك، به په‌رۆشه‌وه چاوه‌ڕوانیى ڕۆژی به‌ڕێوه‌چوونى ڕیفراندۆمن، چونكه ڕیفراندۆم ته‌واوى كێشه‌كانى كه‌ركووك چاره‌سه‌ر ده‌كات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى به‌درێژایی مێژوو داگیركه‌ران هه‌میشه خه‌ڵكی كه‌ركووكیان چه‌وساندووە‌ته‌وه، هه‌رچه‌نده کەرکووک به شارى زێڕی ڕه‌ش ناسراوه، به‌ڵام دانیشتووانه‌كه‌ى سوودى ئه‌وتۆیان له‌و نه‌وته نه‌بینیوه و هه‌میشه نه‌یارانى كورد بۆ ته‌ماح چاویان بڕیوه‌ته ئه‌م شاره، به‌ڵام كه‌ركووك خاكه‌كه‌ى كوردستانییه و ده‌بێبت چاره‌نووسی یه‌كلا بێته‌وه".
ئه‌و كه‌سایه‌تییه كه‌ركووكییه ڕاشی گه‌یاند : " جگه له ڕیفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی، هیچ به‌دیلێكى ترمان نییه و چیدى ژێرده‌سته‌یی قبووڵ ناكه‌ین و ئیتر پێویسته كوردیش ببێت به خاوه‌ن ده‌وڵه‌ت، به‌ڵام له ئێستاشه‌وه پێویسته كاره‌كانى بۆ بوون به ده‌وڵه‌ت بكرێت، كه سه‌ره‌تا و سه‌ره‌كیترینیان ئه‌نجامدانى ڕیفراندۆمه و پاشان سنووره‌كانمان به باشی بپارێزرێت و هه‌ندێك ناوچه‌ى كوردستانى تر هه‌ن هێشتا له‌ژێر كۆنتڕۆڵی پێشمه‌رگه‌دا نیین و پێویسته ئه‌و ناوچانه‌ش كۆنتڕۆڵ بكرێنه‌وه، پاشان گفتوگۆ به شێوه‌یه‌كى ئاشتییانه له‌گه‌ڵ به‌غدادا بكرێت و به هه‌موو دونیاش بگوترێت كه كورد ڕیفراندۆمى كرد و ده‌وڵه‌تى سه‌ربه‌خۆی خۆی ده‌وێت و داوا له هاووڵاتییانى كه‌ركووك ده‌كه‌م به (به‌ڵێ) ده‌نگ بۆ ڕیفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بده‌ن".
گوتیشی: "جگه له كورد پێكهاته‌كانى دیكه‌ى كه‌ركووكیش له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانى ڕیفراندۆمدان، ته‌نها هه‌ندێك لایه‌نی عه‌ره‌بی و لایه‌نێكى توركمانى كه دژ به ڕیفراندۆم هه‌موو هه‌وڵێكیان خستووه‌ته كار، به‌ڵام دڵنیام كه هیچی ئه‌وتۆیان پێ ناكرێت و گرنگیشه لایه‌نى كوردستانى له‌گه‌ڵ نه‌یارانى ڕیفراندۆمیش دابنیشن بۆ ئه‌وه‌ى قه‌ناعه‌تیان له لا دروست بكه‌ن كه ئه‌نجامدانى ڕیفراندۆم دژ به هیچ لایه‌نێك نییه و مافێكى یاسایی خه‌ڵكه".
له لای خۆشیه‌وه كامیل ساڵه‌یی، قائیمقامى ناوه‌ندی كه‌ركووك، ڕای گه‌یاند : " پرسی ئه‌نجامدانى ڕیفراندۆم پرسێكى هه‌ره گرنگه و ئێمه لاى خۆمانه‌وه هه‌موو هه‌وڵێك ده‌خه‌ینه گه‌ڕ بۆ سه‌رخستنى ئه‌و پرۆسه‌یه و ئه‌وه‌ى پێمان بكرێت دریغی ناكه‌ین".
قایئمقامی ناوه‌ندی كه‌ركووك، گوتیشی: "بڕیاری سازدانى ریفراندۆم له ئه‌مساڵدا بڕیارێگى گرنگ و مێژووییه و ئه‌و ریفراندۆمه كه‌ركووك و ناوچه كوردستانییه‌كانى دیكه‌ى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێمى كوردستانیش ده‌گرێته‌وه، هه‌ڵبه‌ته كه‌ركووك به‌شێكى دانه‌بڕاوى كوردستانه و ئێمه‌ش پێشوازییه‌كى گه‌رم له‌و ریفراندۆمه‌یە ده‌كه‌ین".
كامیل ساڵه‌یی، ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ش كرد، كه خه‌ڵكى كه‌ركووك ئاماده‌یه به‌شداریى له ریفراندۆمدا بكات بۆ دیاریكردنى چاره‌نووسی شاره‌كه‌مان و ئه‌و ریفراندۆمه هه‌لێكى باشه بۆ ئه‌وه‌ى ڕزگارمان بێت له‌و دۆخه ئاڵۆزه‌ى كه كه‌ركووكی تێ كه‌وتووه، كه حكوومه‌تى عێراق به‌درێژایی چه‌ند ساڵی ڕابردوو ئاریشه‌كانى كه‌ركووكى چاره‌سه‌ر نه‌كرد، بۆیه باشترین بژارده ریفراندۆم و ڕاگه‌یاندنى سه‌ربه‌خۆییه".
رۆژی 7/6/2017، له پیرمام، مه‌سعود بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، بۆ تاوتوێكردنی پرسی ریفراندۆم، له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان كۆبووه‌وه و له‌و كۆبوونه‌وه‌یەدا بڕیار درا رۆژی 25/9/2017 ریفراندۆم ئه‌نجام بدرێت و ئه‌و ریفراندۆمه ناوچه كوردستانییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێمى كوردستانیش ده‌گرێته‌وه.
bas news-
