په‌كه‌كه سه‌ركرده‌یه‌كی دیكه‌ى كوردى له كوردستانى ڕۆژئاوا ده‌ستگیر كرد
هێزه ئه‌منییه‌كانى سه‌ر به پارتى كرێكارانى كوردستان (په‌كه‌كه)، ئه‌مڕۆ (شه‌ممه 8/ 7/ 2017) له‌كوردستانى ڕۆژئاوا سه‌ركرده‌یه‌كی ڕه‌وتى ئاینده‌ى كورد (یه‌كێك له لایه‌نه‌كانى ئه‌نجومه‌نى نیشتمانى كورد له سووریا_ ئۆپۆزسیۆن) ده‌ستگیر كرد و به بێ ئه‌وه‌ى هۆكاره‌كه‌ى ڕابگه‌یه‌نن، به‌ره‌و شوێنێكى نادیاریان ڕفاند.
عوسمان ملۆ، سه‌رۆكى نوێنه‌رایه‌تى ئه‌نجومه‌نى نیشتمانى كورد له وڵاتى توركیا، ڕاگه‌یاند :" هێزێكى سه‌ر به په‌كه‌كه، (عه‌لى ته‌مى)
كه یه‌كێكه له سه‌ركرده‌كانى ڕه‌وتى ئاینده‌ى كورد و هاوكات ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نیشتمانییه له ماڵه‌كه‌ى خۆیدا له شارى كۆبانێ ده‌ستگیر كرد و به‌ره‌و شوێنێكى نادیاریان برد".
هه‌روه‌ها گوتیشی :" ئامانجى په‌كه‌كه له پشت ده‌ستگیركردنى چالاكوانه سیاسییه‌كان و سه‌ركرده‌كانى ئه‌نجومه‌نى نیشتمانى كورد بۆ ئه‌وه‌یه ژیانی سیاسی له كوردستانى ڕۆژئاوا به ته‌واوه‌تى په‌ك بخات".
ئه‌مه یه‌كه‌م سه‌ركرده‌ى سیاسی كورد نییه كه له كوردستانى ڕۆژئاوا له لایه‌ن هێزه‌كانى سه‌ر به په‌كه‌كه‌وه ده‌ستگیر بكرێت و پێشتر چه‌ندین سه‌ركرده و چالاكوانى سیاسی دیكه له ناوچه‌كانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى هێزه‌كانى سه‌ر به په‌كه‌كه ده‌ستگیر كراون.
bas news-
