شامۆ: پەکەکە دەیەوێت ژنانی ئێزدی لە ڕەققە بەکوشت بدات
(سەرحەد شنگالی)، بەناو فەرماندەی پەكەكە لە شنگال، لە میدیاكانەوە ئاشكرای كردووە، بە مەبەستی ڕووبەڕووبوونەوەی داعش لە شاری ڕەققەی سووریا هێزێكی ژنانی ئیزیدی لە شنگالەوە براونەتە شاری ڕەققە، كە نیزیكەی (60) كەس دەبن. سەبارەت بەم بابەتە، (شێخ شامۆ)، نوێنەری كوردانی ئیزدی لە پەرلەمان و سەرۆكی دەستەی باڵای بنكەی لالش بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: ''بردنی ئەو كچانە بۆ شەڕی شاری ڕەققەی سووریا بەكوشتدانی ئیزدییانە بە بێهوودە، چونكە ئەوێ نە خاكی ئێمەیە و نە جێ و وڵاتی ئێمەیە. پەكەكە تەنیا جێبەجێكەری سیاسەتی دەرەكییە و دارودەستەی ڕژێمی ئەسەد و بەغدا و تارانن، سیاسەتی ئەوان جێبەجێ دەكەن و خزمەتی داگیركەران دەكەن، لەسەر حسابی خوێنی ڕۆڵەی ئیزدییان.''
(شێخ شامۆ) جەختیشی كردەوە: ''پەكەكە و لقوپۆپەكانی لە زیان و لێدان لە بەرژەوەندیی ئێزدییان بەدەر هیچ سوودێكیان نەبووە و ناشبێت. ئێستاش هیچ باوەڕ و متمانەیەك لە نێوان شنگالییەكان و پەكەكەدا نەماوە، ئەندامانیشیان پشتیان تێ كردوون و زیاتر لە هەزار كەس وازیان لێ هێناون، هەر 400 كەسێك ماون لە شنگال و ئەوانەش متمانەیان بە یەك نەماوە و وەك گەڵای دار هەڵدەوەرێن، ئەمەش بە هۆی ئەو سیاسەت و بەكوشتدانە بێهودەیەی ئێزدییانەوەیە.''
kdp-
