خورماتوو.. لە ماوەی شەش مانگی ڕابردوودا 69 هاووڵاتیی ڕفێندراون

 خورماتوو.. لە ماوەی شەش مانگی ڕابردوودا 69 هاووڵاتیی ڕفێندراون
بەرپرسی ڕاگەیاندنی قایمقامیەتی خورماتوو ڕای دەگەیەنێت، تەنیا لە ماوەی شەش مانگی ڕابردوودا 69 هاووڵاتیی لە خورماتوو ڕفێندراون.

محەمەد فایەق، بەرپرسی ڕاگەیاندنی قایمقامیەتی خورماتوو ڕایگەیاند: " لە سەرەتای ساڵی 2017وە تا مانگی (6) زیاتر لە 69 هاووڵاتیی لە سنووری خورماتوودا ڕفێندراون، بەڵام لەو ژمارەیەش (29) كەسیان ئازاد كراون".

دەشڵێت، زیاتر لە (15) هاووڵاتیی ڕفێندراو لە سنوورەكەدا لە بەرامبەر بڕە پارەیەكی زۆردا ئازاد كراون، هەورەها (30) كەسەكەی دیكە تا ئێستا بێسەروشوێنن".











باسنیوز
Top