مامۆستایەكی زانکۆ: سەردانی تاڵەبانی بۆ تاران پەیوەندیی بە پرسی ڕیفراندۆم و سەربەخۆییەوە هەیە

 مامۆستایەكی زانکۆ: سەردانی تاڵەبانی بۆ تاران پەیوەندیی بە پرسی ڕیفراندۆم و سەربەخۆییەوە هەیە
سەرۆكی بەشی زانستە سیاسییەكان لە زانكۆی سەلاحەدین ڕای دەگەیەنێت، سەردانەكەی جەلال تاڵەبانی، بۆ تارانی پایتەختی كۆماری ئیسلامیی ئێران پەیوەندی بە پرسی ڕیفراندۆم و سەربەخۆیی كوردستانەوە هەیە، یەكێتی دەیەوێت ڕاستەوخۆ لەڕێگای تاڵەبانیەوە بۆچوونی هاوبەشی خۆی و پارتی بە بەرپرسانی ئێران بگەیەنێت"

د حوسامەدین گلی، سەرۆكی بەشی زانستە سیاسییەكان لە زانكۆی سەڵاحەدین، ڕایگەیاند: "بە بۆچوونی من سەردانەكەی سكرتێری گشتیی یەكێتی لەم كاتەدا بۆ تارانی پایتەختی كۆماری ئیسلامیی ئێران پەیوەندیی بە پرسی ڕیفراندۆم و سەربەخۆییەوە هەیە، دەیەوێت بۆچوونی مەكتەب سیاسیی یەكێتی و ئەو بۆچوونە هاوبەشەی لەگەڵ پارتیدا هەیەتی، ڕاستەوخۆ لەڕێگەی جەلال تاڵەبانییەوە بیگەیەنێتە بەرپرسانی ئێران".

ئەو چاودێرە سیاسییە ئەوەشی ئاشکرا کرد "سەردانەكەی سەركۆماری پێشووی عێراق كاریگەریی خۆی دەبێت، دەتوانێت ئێران ڕازی بكات و تێی بگەیەنێت سەربەخۆی هەرێمی كوردستان مەترسی بۆسەر ئایندەی ئێران نابێت. دەشڵێت، ئەگەر هەموو حزبە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان هاوبەش و هاوڕابن لەسەر پرسی ڕیفرانۆدم و سەربەخۆیی كوردستان و واقیعەكە بچەسپێنن، ئەوا وڵاتانی دراوسێ ناچار دەبن وەك دەوڵەتێك مامەڵەی لەگەڵدا بكەن".













باسنیوز
Top