چەکدارێکی داعش بە کەفالەتی عەلی باپیر ئازاد دەکرێت

 چەکدارێکی داعش بە کەفالەتی عەلی باپیر ئازاد دەکرێت
چەکدارێکی ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش دوای ئەوەی ماوەی ساڵێک لە زیندانەکانی سلێمانیدا دەمێنێتەوە، بە کەفالەتی ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان ئازاد دەکرێت.



بەپێی زانیارییەکانی (باسنیوز)، ئەو چەکدارەی داعش ناوی (ڕونبین)ە، کوڕی (شێخ ئومێد)، کەسایەتییەکی دیاری کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستانە کە ئێستا ھیچ ئەرکێکی لەنێو کۆمەڵدا نەماوە، بەڵام پەیوەندییەکی بەھێزی لەگەڵ عەلی باپیر ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان ھەیە.



ئەو چەکدارەی داعش لە ساڵی ٢٠١٥دا لەگەڵ برایەکی پەیوەندی بە ڕێزەکانی ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعشەوە دەکەن و لە ساڵی ٢٠١٦دا براکەی دەکوژرێت، ئەویش خۆی ڕادەستی ھێزەکانی پێشمەرگە دەکات.



دوای مانەوەی (ڕونبین) لە زیندانەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی بۆ ماوەی ساڵێک، چەند ھەفتەیەک لەمەوبەر، بە کەفالەتی عەلی باپیر، ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان، ئەو چەکدارە ئازاد کراوە.






باسنیوز
Top