كۆماری بەناو ئیسلامی ئیێرانی هەفتەی ڕابردوو نۆ کوردی لەسێدارە دراوه
بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی (هەنگاو) سەرلەبەیانی ڕۆژی شەممە 2017/7/8 چوار بەندکراوی کورد هاووڵاتی کورد لە گرتووخانەیدەریای شاری ورمێ لەسێدارە دراون.
بەپێی هەمان سەرچاوە ناو و ناسنامەی ئەو چوار بەندکراوە بەم شێوەیە:
خەلیل نەبیپوور کوڕی سەمەد خەڵکی "پەست"ی سەر بە شاری ورمێ، میرحاج عەبدی کوڕی شوکر خەڵکی ئاوایی "کەڵهوری ورمێ، سۆفی کولونگزادە، کوڕی بێماڵ خەڵکی ئاوایی "لورنیکان"ی ورمێ و خێرەدین موشمول، خەڵکی "بەهلوولئاوا"ی سەر بە نازلووی ورمێ."
باسنیوز
