سەرکردەیەکی پارتی: بارزانی پشتگیریی خۆی بۆ رێبوار تاڵەبانی راگەیاندووە
د. محەمەد خورشید، بەرپرسی لقی 3ـی پارتی لە کەرکووک، بە ماڵپەڕی فەرمیی حزبەکەی راگەیاندووە، لە سەرەتای هەڵکردنی ئاڵای کوردستان بە فەرمیی لە کەرکووک، حزبەکەی پشتیوانیی خۆی بۆ بەرزکردنەوەی ئاڵای کوردستان لە کەرکووک، نیشان داوە.
محەمەد خورشید هەروەها رایگەیاندووە، دوای هەوڵدان بۆ دادگاییکردنی رێبوار تاڵەبانی، سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک بە وەکالەت، مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەرێی هێمن هەورامی، هێمن هەورامی، بەرپرسی کاروباری سیاسی و پەیوەندییە گشتییەکانی مەکتەبی بارزانی، پەیوەندیی بە تاڵەبانییەوە کردووە و ”پشتگیریی خۆی بۆ کەیسەکەی دووپات کردووەتەوە“.
بەرپرسی لقی 3ـی پارتی ئاماژەی بەوەش کردووە، کە لقی 5ـی پارتی لە بەغدا، لەسەر بڕیاری بارزانی، پارێزەریان بۆ کەیسەکەی رێبوار تاڵەبانی دابین کردووە“، چونکە پارتی و سەرۆکی هەرێمی کوردستان دۆسیەکەی تاڵەبانی بە ”دۆسیەی خۆمان“ دەزانن.
بڕیاربوو رۆژی دووشەممە 3.7.2017، رێبوار تاڵەبانی، سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک بەوەکالەت بەهۆی بڕیاری بەرزکردنەوەی ئاڵای کوردستان لە کەرکووک، لە بەغدا دادگایی بکرێت، بەڵام پرۆسەکە دواخرا بۆ رۆژی 24.7.2017 .
باسنیوز
