سەرۆك بارزانی لەگەڵ کۆمیتەی ریفراندۆم کۆ دەبێتەوە

سەرۆك بارزانی لەگەڵ کۆمیتەی ریفراندۆم کۆ دەبێتەوە
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ کۆمیتەی ریفراندۆمی سەربەخۆیی باشووری کوردستان کۆ دەبێتەوە.



بڕیارە رۆژی شەممە 8.7.2017 (ئەمڕۆ)، سەرۆك مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ کۆمیتەی ریفراندۆم کۆ ببێتەوە.



لە کۆبوونەوەکەدا، تاوتوێی ئامادەکارییەکان بۆ ئەنجامدانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی باشووری کوردستان دەکرێت.



کۆمیتەی ریفراندۆم، لە نوێنەری زۆربەی پارت و لایەنە سیاسییەکانی باشووری کوردستان (جگە لە بزووتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی) بە هەموو نەتەوە و ئایینە جیاوازەکان پێک دێت و ئامادەکاریی بۆ ئەنجامدانی ریفراندۆمنی سەربەخۆیی، دەکەن.



پێشتر لە کۆبوونەوەی رۆژی چوارشەممە 7.6.2017ـی مەسعود بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ نوێنەر و سەرکردەی حزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان، بڕیاردرا رۆژی 25ـی ئەیلوولی 2017 ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان لە ھەرێمی کوردستان، کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستان، ئەنجام بدرێت.



باسنیوز
Top