عارف ڕوشدی: ناكرێت به‌ناوی ئازادییه‌وه خه‌ڵك له‌دژی ریفراندۆم هان بدرێت
عارف ڕوشدی، ڕاوێژكاری مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتیی كوردستان، رایگه‌یاند: "ڕیفراندۆم پڕۆسه‌یه‌كی دیموكراسییه، هێمایه‌كی كرده‌یی ئازادییه، ئه‌وه‌ی دژایه‌تی بكات واته دژی دیموراسی ، ئازادی و مافی مروڤه، ناكرێت به‌ناوی ئازادی و دیموكراسییه‌وه پێشێلی ناوهڕۆك و پیرۆزی ئه‌و دوو چه‌مكه بكرێت، ده‌وڵه‌ت له سه‌رووی خواستی حزبه‌كانه، مافی ڕه‌وای خه‌ڵكه، په‌یوه‌ندی به ئینتیمای نیشتمانی، ویژدان، هوشیاری، ژیان دوستی، سه‌روه‌ری و كه‌ڕامه‌تی تاك به‌تاكی كومه‌ڵگاوه هه‌یه".
راوێژكاره‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی، ئه‌وه‌شی روون كرده‌وه: "ئه‌وانه‌ی بڕوبیانووی حزبیانه ده‌گرن، پێویسته باشتر بیر بكه‌نه‌وه، حكومه‌ته‌كان و به‌رپرسه‌كان ده‌گۆڕدرێن، به‌ڵام ده‌وڵه‌ت هی گه‌له و سه‌قامگیره".
باس‌نیوز
