کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر رێوڕەسمێک بۆ رۆژی سەربەخۆیی ساز دەکات
بەپێی راگەیەندراوێکی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، ێوڕەسمەکە ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە 6.7.2017 بە ئامادەبوونی مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و ژمارەیەک سەرکردەی دیکەی کوردستان، لە هۆتێل رۆتانای شاری هەولێر ساز کرا.
لە گوتەیەکدا، هێنری هاگارد، کونسوڵی گشتیی ئەمریکا لە هەولێر بە وەکالەت سوپاسی ئامادەبوونی مەسعود بارزانی کردووە و خۆشحاڵیی خۆی بە بەڕێوەچوونی یادی 241 ساڵەی سەربەخۆیی وڵاتەکەی، لە هەولێر، نیشان داوە.
هەروەک لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، دۆگڵاس سڵیمان، باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق لە رێوڕەسمەکەد ، ”باسی لە پەیوەندی و دۆستایەتیی نێوان ئەمەریکا و کوردستان کرد و جەختی لەسەر پاراستن و پەرەپێدانی ئەو پەیوەندییانە کردەوە“ و ستایشی قارەمانێتیی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان لە شەڕی دژی دەوڵەتی ئیسلامیی داعش کردووەتەوە و پێزانینی بۆ گەل و حکوومەتی کوردستان نیشانداوە، لە بەرامبەر کولتوری پێکەوەژیانی ئایین و نەتەوە جیاوازەکان لە کوردستان.
هەروەها فەلاح مستەفا، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بە ناوی حکوومەت وتارێکی خوێندووەتەوە و تێیدا ئاماژەی بەوە کردووە، کە مافی چارەی خۆنووسین و سەربەخۆیی مافی هەموو گەلێکە بە گەلی کوردستانیشەوە و رایگەیاندووە، ”ئێمە دەڕوانینە ئەو ڕۆژەی کە گەلی کوردستان یادی ڕۆژی سەربەخۆیی خۆیان بکەنەوە“.
باسنیوز
