ئەندامێکی لێژنەی فتوا: قسەکانی مەلا کامەران ھیچ بنەمایەکی ئایینی نییە

 ئەندامێکی لێژنەی فتوا: قسەکانی مەلا کامەران ھیچ بنەمایەکی ئایینی نییە


ئەندامێکی لێژنەی فتوا ڕای دەگەیەنێت، کە زۆر سەیرە مەلا کامەران دژی سەربەخۆی و جیابوونەوەی ھەرێمی کوردستان قسە دەکات و دەڵێت "ئەو قسانەی کە کردوویەتی ھیچ بنەمایەکی نییە".



د. حەسەن محەمەد، مامۆستای ئایینی و ئەندامی لێژنەی فتوای ھەرێمی کوردستان ڕاگەیاند: "مەلا کامەران دەڵێ ھەر مامۆستایەکی ئایینی لە پرسی ڕیفراندۆم بگڵێت، پەروەردەی بەعسییە، ھەر بۆیە قسەکانی ھاوسەنگی تێدا نییە و ھیچ بنەمایەکی نییە، زۆر سەیرە دژی سەربەخۆیی و جیابوونەوەی ھەرێمی کوردستانە".



ئەو ئەندامەی لێژنەی فتوا ئەوەشی خستەڕوو: "ھەر مامۆستایەکی ئایینی بە سادەترین ئەلف و بێی ئایینی خوێندبێت، قسەکانی مەلا کامەرانی پێ ھەڵەیە، چونکە خوای گەروە میللەتانی وا دروست کردووە کە ئازاد بن، لە ئایەتێکدا ھاتووە (
يَا أَيُّهَا النَّاسُ إِنَّا خَلَقْنَاكُمْ مِنْ ذَكَرٍ وَأُنْثَي وَجَعَلْنَاكُمْ شُعُوبًا وَقَبَائِلَ لِتَعَارَفُوا إِنَّ أَكْرَمَكُمْ عِنْدَ اللَّهِ أَتْقَاكُمْ إِنَّ اللَّهَ عَلِيمٌ خَبِيرٌ.) ئێمە ھۆزیش نین، نەتەوەین وەک ھەموو نەتەوەکانی دونیا مافی خۆمانە دەوڵەتمان ھەبێت".



ئاشکراشی کرد: "ئەو مامۆستا ئایینییە نابێت حوکم لەسەر من بدات، کە قسەم لەسەر ڕیفراندۆم کردووە، چونکە ئەو بەھەڵەدا چووە و قسەکانیشی تەواو نییە".
bas news-
Top