پارێزەرانی دھۆک گردبوونەوەیەکیان بۆ شتگیری لە رێبوار تالەبانی ئەنجام دا

پارێزەرانی دھۆک گردبوونەوەیەکیان بۆ شتگیری لە رێبوار تالەبانی ئەنجام دا

سەرۆکی لقی دھۆکی سەندیکای پارێزەرانی کوردستان، ئاماژە بەوە دەدات کە ئەمڕۆ پێنجشەممە گردبوونەیەکیان بە مەبەستی پشتگیری لە ریبوار تاڵەبانی سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک ئەنجام دا.



دلێر بەکر عەبدولکەریم، سەرۆکی لقی دھۆکی سەندیکای پارێزەرانی کوردستان، راگەیاند: "پارێزەرانی دھۆک، ئەمڕۆ پێنجشەممە 6/7/2017 گردبوونەوەیەکیان بە مەبەستی پشتیوانی لە رێبوار تاڵەبانی، سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک، ئەنجام دا، کە بەبیانووی بەرزکردنەوەی ئاڵای کوردستان، سکاڵای یاسایی لەسەر تۆمار کراوە، پارێزەرانی دھۆک ئامادەن بە خۆڕایی بەرگری لێ بەن".



سەرۆکی لقی دھۆکی سەندیکای پارێزەرانی کوردستان، ئەوەشی خستەڕوو: "ئەو کارەی رێبوار تاڵەبانی کردی، کارێکی تەواو دەستووری و یاسایی بوو، بۆیە سکاڵاکە رەت دەکەینەوە و پشتیوانی لە ھەر کارێک دەکەین کە خزمەت بە نەتەوەکەمان بکات".
bas news-
Top